غازی کەرکوکی: کاندیدەکەی کە لاهور پشتیوانی دەکات هیچی بۆ کەرکوکییەکان نەکردووە

غازی کەرکوکی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەدوای ڕادەستكردنی دەستەڵاتەكانی بە (بافل تاڵەبانی) و لەدەستدانی متمانەی زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی، ماوەی دوو مانگە ( لاهور شێخ جەنگی) خەڵكی فێری ئەوەدەكات چۆن لە دژی یەكێتی كار بكەن، بەڵام ئێستاش هاتووە بەناوی یەكێتیەوە پاڵپشتی لە كاندیدێك دەكات كە هیچ سودێكی بۆ كەركوكییەكان نەبووە، بۆیە نابێت ئەمە قبوڵ بكرێت.
غازی كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین كە ماوەی زیاد لە دوو مانگە ( لاهور شێخ جەنگی ) لەڕێگەی پەیجە سێبەرەكانیەوە هانی خەڵكی كوردستان و ئەندامانی یەكێتی دەدات كە لە دژی یەكێتی كار بكەن و دەنگ بە كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی نەدەن، لەكاتێكیشدا دەردەكەوێت خۆی بە دڵسۆزی یەكێتی دەزانێت بەڵام ئامادەش نیە بانگەشە بۆ كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی بكات كە یەكێتی خۆی بە خاوەنیان دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پشتگیریكردنی ( لاهور شێخ جەنگی) لە ( ئاڵا تاڵەبانی) وەك نوێنەری خەڵكی كەركوك ئەو راستییە دەردەخات كە لاهور جەنگی سەركەوتوو نەبوو لەوەی یەكێتی پەرت بكات و بیكات بە دوو بەشەوە بەڵام ئێستا دەیەوێت دەنگی یەكێتیەكانی كەركوك پەرت بكات و دێت بەناوی یەكێتییەوە بانگەشە و پشتگیری لە كاندیدێك دەكات كە لەماوەی چوار خولی پەرلەمانتاری خۆیدا بە قەدەر نوكە دەرزییەك سودی بۆ خەڵكی كەركوك نەبووە و تەنها لەكاتی دەنگدان خەڵكی ئەم سنوری بیردەكەوێتەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێستە لەوانەیە هاووڵاتیان پرسیاری ئەوە بكەن كە ( ئاڵا تاڵەبانی) هیچ سودێكی بۆ كەركوكییەكان نەبووە ئەی بۆچی یەكێتی كاندیدی كردووە؟، من بە هەموو كوردانی كەركوك دەلێم كە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەموومان لەسەر ئەوە هاوڕابووین كە نابێت هیچ پەرلەمانتارێكی خولەكانی پێشوو خۆیان كاندیدبكەنەوە بەڵام ئەوكات لاهور جەنگی بەزۆر ( ئاڵا تاڵەبانی)ی كاندید كردەوە و سوربوو لەسەر ئەوەی كە دەبێت كاندید بێت بۆیە ئێستاش پشتگیری لێ دەكات و یەكێتی ئاڵا بە كاندیدی خۆی نازانێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









