قوباد تاڵەبانی: تا من هەبم ناهێڵم هاوشێوەی بادینان ڕۆژنامەنووس لە سلێمانی دادگايبکرێت
SNN
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، ڕەتیکردەوە حیزبەکەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بێت.
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە وەڵامی رۆژنامەنوسی دەنگی ئەمريکا سەبارەت بەوەی حزبەکەی تا چەند ئامادەیی تێدایە، دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت، لەبەرامبەر وەرگرتنی یەکێک لە پۆستە باڵاکانی هەرێمدا، رایگەیاند: یەکێتی نایەوێت دەستبەرداری پۆستی سەرۆککۆمار بێت، لەبەرامبەر هیچ پۆستێکی هەرێمدا.”
باسی لەوەشکردووە: “مەترسی جدی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەندێک لە هێزە عێراقیەکان حەسادەتیان بەرامبەر هەرێم هەیە، گەر بە یەکدەنگی نەچینە بەغدا، هەوڵی گۆڕینی دەستوور و چەندین جۆر پیلانگێڕی تر بەرامبەر هەرێم دەدرێت، دەبێت یەکدەنگ بین، تا ڕووبەڕووی مەترسیەکان ببینەوە”.
وتوشيەتی “هێشتا هەرێمی کوردستان قۆناغی دوو ئیدارەیی تێنەپەڕاندووە و فەرهەنگ و شێوازی حوکمڕانی کفری تا دێگەڵە جیاوازترە وەک لە دێگەڵە تا زاخۆ.”
سەبارەت بە ئازادی کاری میدیایش، قوباد تاڵەبانی بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە “هەتا من هەبم، ناهێڵم هاوشێوەی بادینان، دادگایی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس بکرێت لە سلێمانی”.
دەشڵێت “بەتەلەفۆن چەندین ڕۆژنامەوانی دەستگیرکراوی ئازاد کردووە، وتی “یاسا هەیە، نابێت ڕۆژنامەنوس زیندانی بکرێت، کە یاسا هەیە، ئیتر بۆ ڕۆژنامەنوس دەستگیر بکرێت و من تەلەفۆن بکەم”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









