پارێزگاری هەولێر: پرسی کۆنگرەکە پەیوەندی بە ئێمە و وەزارەتی ناوخۆوە نییە

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
لەکاتێکدا پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاندبوو بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی هەولێر دەکەن کە تیایدا ئاساییکردنەویە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گەڵاڵەکرانوو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ رایگەیاند: “ئەو پرسە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و بەشداربوانی کۆنگرەکەش لە هەولێر نەماون”.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەو كەسانەی بەشداریی كۆنگرەكەی هەولێریان كردووە و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، لە هەولێر نەماون و لە شارەكانی دیكەی عێراقن.
لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: “حکومەتی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەشێک لەو کەسانە دەرکردووە کە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردووە، ئێستا لێرەنین و لە شارەکانی عێراقن، بۆیە حکومەتی عێراق دەتوانێت خۆی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکات”.
ئومێد خۆشناو وتی: “ئەو پرسە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە پارێزگای هەولێر و وەزارەتی ناوخۆ نییە و پێشتریش ئەو کەسانە داوای مۆڵەتیان کردبوو، بەڵام مۆڵەتەکەیان ڕەتکراوەتەوە”.
هەر ئەمڕۆ دەستەی دامەزرێنەری سەحوەی عێراق ئاشکرایکرد، ویسام حەردانی لە پۆستی سەرۆکی سەحوە دوورخستووەتەوە بەهۆی ئەوەی یەکێک بووە لە سەرپەرشتیارانی سەرەکیی کۆنگرەکەی هەولێر.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









