
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی پێنج ڕۆژە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت و ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات ناردنی 200 ملیار دینارەكە هیچ كێشەیەكی بۆ نەهاتووەتە پێش تا دەستبەكار بوونی حكومەتی نوێی عێراق ناردنی ئەو پارەیە بەردەوامی دەبێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق ئەنجامدراوە ناردنی 200 ملیار دینار بە شێوەی سولفە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت ئەوەش لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر دراوە و پەسەندكراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە پێشمانە ئەگەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ بۆ ماوەیەكی زۆر دواكەوت ئەوا ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە تا دەستبەكار بوونی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك جار ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت هۆكارەكەی بۆ لایەنی تەكنیكی وەزارەتی دارایی عێراق دەگەڕێتەوە، چونكە بە شێوەیەكی گشتی هیچ گرفتێك لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە نییە بۆ هەرێم بەڵام بۆ ماوەی چەند ڕۆژیك دوادەكەوێت ئەوە نابێتە كێشە بەڵام بە دڵنیاییەوە بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان لە 25ی مانگەوە دەستپێدەكات تا كاتی گەیشتنی پارەكەی بەغدا پرۆسەكە بە سستی بەڕێوە دەچیت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم دەربڕیوە و نوسراویش ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بەڵام بەهۆی چەند ڕێكارێكی یاسایی و كارگێڕی ئەو بابەتە لە وەزارەتی دارایی دواكەوتووە و لە هەفتەی داهاتوو 200 ملیار دینارەكە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش خێرا دەكرێت.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









