
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە گۆرانییەكدا ستایشی سەرۆكی حكومەت دەكات، ئەمە رووبەڕووی ڕەخنەی زۆری هاووڵاتیان بوویەوە و پێیان وایە كاری پەرلەمانتار بەدواداچوونی بۆ كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان نەك گۆرانی وتن و پیاهەڵدان بەسەر سەرۆكی حكومەت، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت ئەو پەرلەمانتارانەی ڕەخنەگرتن لە حكومەتیان لا تاوانە و گۆرانی بەسەر سەرۆكی حكومەتدا دەڵێن لە دنیایەكی دیكە دەژین.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لەم خولەی پەرلەمان ڕوودەدات لە پەرلەمانی هیچ وڵاتێكی دیكەدا نەبینراوە و ڕووی نەداوە، چونكە كۆمەڵێك پەرلەمانتار جگە لەوەی چاوی خۆیان داخستووە لەسەر كەموكورتییەكانی پەرلەمان و كاریان هەر ئەوەیە بەسەر حكومەتدا هەڵدەن و ستایشی بكەن ناوێرن ڕەخنە لە كەموكورتییەكان بگرن لەكاتێكدا كاری پەرلەمانتاری ڕاستەقینە بەدواداچوونە بۆ كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پەرلەمانتارانەی كاریان بووەتە پیاهەڵدانی حكومەت و ئاگایان لە كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان نییە، ڕێگەش نادەن كە پەرلەمانتارەكانی دیكە ڕەخنە لە حكومەت بگرن و قسە لەسەر كەموكورتییەكانی حكومەت بكەن بۆیە ئەو پەرلەمانتارانەی ڕەخنەگرتن لە حكومەتیان لا تاوانە و گۆرانی بەسەر سەرۆكی حكومەتدا دەڵێن لە دنیایەكی دیكە دەژین و ئاگاداری ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان نین.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت هاووڵاتیان ئەم هەڵسوكەوتانەی ئەو پەرلەمانتارانەیان لەبەرچاو بێت كە ئەوان بۆ ئەوە دەنگیان پێداون كیشەو گرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكەن، بەڵام ئێستە دەبینین كاریان بووەتە ئەوەی كلیپ و گۆرانی بەسەر حكومەت و ستایشی سەرۆكی حكومەت دەربكەن كە ئەمە ئەو پەڕی لادانە لە كاری راستەقینەی پەرلەمانتاری.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









