بافڵ تاڵەبانی قەرەبووی ئەو خێزانانەی خورماتوو دەکاتەوە کە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر زەرەرمەندبوون

بافڵ تاڵهبانى | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ تاڵەبانی یەک ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەو قەرەبووکردنەوەی ئەو ماڵەکوردانەی خورماتوو کە لەدوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە خانووەکانیان لەلایەن نەیارانی کوردەو سووتاون و رووخێنراون .
مەلا کەریم شکور لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەکاتی سەردانەکەی
بافڵ تاڵەبانی بۆ شاری کەرکوک دوای ئەوەی داواکاری و داخوازییەکانی خەڵکی خورماتوومان خستە بەردەمی، راستەوخۆ بڕیاریدا یەک ملیۆن دۆلار بە ( 10) قۆناغ تەرخانبکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵی ئەو خانەوادە کوردانەی کە ماڵەکانیان سوتێنراون یاخود روخێنرابوون یان زیانیان بەرکەوتووە بەھۆی دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم و رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر .
لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین روونیشیکردەوە لەچوارچێوەی ئەم بڕیارە گرنگەی ھاوسەرۆک لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ دەست پێکردنی کاروبارەکان، و ئاشکراشیکرد ھەر لەکۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کێشەی موچە دزراوەکانی مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی خورماتوو مان خستەبەردەمی و بڕیاریدا قەرەبوو بکرێنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا ھەر 88 مامۆستاکە قەرەبووکرانەوە و بڕی ئەو پارەیە کە لەلایەن ھاوسەرۆکەوە تەرخانکرابوو دابەشکرا بەسەریاندا .
مەلا کەریم شکور لەلێدوانەکەیدا ئاماژەی بۆئەوەشکرد ئەم ھەنگاوانە لەمیانی گرنگی پێدانی یەکێتی دێت بۆ ناوچەی خورماتوو ، بەتایبەت بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی خزمەتکردنی کەرکووک و خورماتوو و ناوچەی گەرمیان بە ئەولەویەتی کارەکانی داناوەو لەکۆبوونەوەکەماندا لەگەڵی تەئکیدیکردەوە کە یەکێتی بە ئەرکی خۆی دەزانیت خزمەتی خەڵکی تێکۆشەرو قوربانی بەخشی ئەو سنورانە بکات چونکە گەرمیانییەکان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین .
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









