قوباد تاڵەبانی :بەیەكەوە باشتر ئەتوانین بەرگری لە خاكی كوردستان بكەین

SNN
رۆژى شەممە 2/10/2021، لەشارى سلێمانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان بۆ پشتیوانی کردنی هاوپەیمانی کوردستان رێکخست.
لەو کۆبوونەوەیەدا، قوباد تاڵەبانی وتارێکی پێشکەش کرد و پێشمەرگە دێرینەكانی بە دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان ناساند و راشیگەیاند: رەنگە نەتوانین بۆشایی نەبوونی سەرۆك مام جەلال پڕبكەینەوە، بۆیە دروشمێکمان هەڵبژاردووە کەبتوانین بەیەکەوە ئەو بۆشاییە پڕ بکەینەوە، کەئەویش بەیەکەوە بەهێزترین-ە، خۆشبەختانە ئێستا یەکێتی و گۆڕان، ئەم دوو هێزە سەرەکییەى ئەم دەڤەرە یەکیان گرتۆتەوە لەژێر چەتری هاوپەیمانی کوردستان بەیەکەوە باشتر دەتوانین بەرگرى لەماف و شایستە داراییەکانی ئێوە بکەین، بەرگرى لەو خاکی کوردستانە بکەین کەئێوەی پێشمەرگە دێرینەکان شەڕتان بۆ کرد.
قوباد تاڵەبانی بەتێکۆشەر و پێشمەرگە دێرینەکانی وت: داواتان لێ دەکەم هاوکارمان بن، هاوکارى کوردستانەکەتان بن جارێکی تر، متمانەى خۆتان بدەنە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان، کە نوێنەرى ئێوەن، بیاننێرنە بەغدا تا شەڕى مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.
لەکۆتایی وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی وتی: رەنگە هەر لەناو ئەم هۆڵەدا چەند کەسێک هەبن کە ناڕازی بن و گلەییتان هەبێ لەحزبەکەى خۆتان، بەڵام دەزانم کە دڵتان نایەت دەنگ نەدەن، بۆیە داواتان لێ دەکەم ئێوەى تێکۆشەران و خەڵکی تریش بەرنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، هەوڵى جدى بدەن بە خۆتان و کەسوکارتان، تا زۆرترین دەنگ کۆبکەینەوە، رۆژى هەڵبژاردن بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و هاوپەیمانێتیەکەى خۆتان سەربخەن، ئەگەر لەم قۆناغە سەربکەوین، لەداهاتوودا کارى زیاتر و خزمەتی زیاتر دەکەین، ئارامی و سەقامگیری ئەگەڕێنینەوە، مووچە و بودجەتان بۆ دەستەبەر دەکەین.
هەر لەرێورەسمەکەدا کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان لەسلێمانی خۆیان بەئامادەبوان ناساند. دواتر هەڤاڵ جەمیل هەورامی بەناوی پێشمەرگە دێرینەکانەوە رایگەیاند ئەمڕۆ رۆژى هیممەتە دەبێ هەمووان کاربکەین بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان، وتیشی پێشمەرگە دێرینەکان هەمیشە ئاڵاهەڵگری یەکریزی وپێکەوەبوون بوون بۆیە دەبێ بەدەنگدان بەکاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان پارێزگارى لەو یەکڕیزییە بکەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









