زانیاری وردتر لەسەر رێککەوتنەکەی نەوەی نوێ و پارتی ئاشکرادەکرێت

SNN
لوقمان وەردی پەرلەمانتاری کوردستان زانیاری وردتر لەسەر رێککەوتنی نێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێ و پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرادەکات کە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیانە و بە فەرمی باسی لێوەناکەن.
لوقمان وەردی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک دەڵێت: “جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دوو بازنەی ھەولێر رێکەوتنی لە بەرژەوەندی پارتی کردوە .
بازنەی ١ی ھەولێر واتا دەڤەری سۆران تاکە بازنەیە کە پارتی چوار کاندیدی دیاری کردوە، ململانێی ھەڵبژاردن بەسەختی لە نێوان لیستی ھاوپەیمانی و پارتی بەرێوەدەچێت”.
وتوشیەتی: “وابریار بوو نەوەی نوێ ژنێک لە بازنەی یەکی ھەولێر (سۆران) کاندید بکات، چونکە لە دوا ھەڵبژاردنی سالی ٢٠١٨ لەتەوای بازنەی ١ی سۆران لە کۆی نزیکەی ٢٠٠ دووسەت ھەزار دەنگ ، نەوەی نوێ ١١٤٣٨ یازدە ھەزارو چوارسەت وسی و ھەشت دەنگی بەدەستھێناوە ، لە کاتێکدا لیستی ھاوپەیمانی ٣٧٠٠٠ سی و حەوت ھەزار دەنگی بەدەستھێناوە ، بۆیە لیستی ھاوپەیمانی زوو کاندیدی خۆی ئاشکرا کرد کە فیسل کریم خان برادۆستیە.
کەچی نەوەی نوێ لە رێگەی ئەندامێکی پەرلەمانیان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای پارتی کە خەڵکی دەڤەری سۆرانە ، رێکەوتنی ژێر بەژێریان کردوە ، بەپێی ئەو رێکەوتنە نەوەی نوێ لە بازنەی یەکی سۆران لە جیاتی ئەو ژنەی دیاری کردبوو ، پیاوێک کاندید بکات و لە بەرامبەردا پارتی لە بازنەی دووی ھەولێر کاندیدە ژنەکەی بە ژمارە ٢٤ دەکێشێتەوە لەبەرژەوەندی کاندیدە ژنەکەی نەوەی نوێ”.
راشیگەیاند: “نەوەی نوێ رێکەوتنەکەی وەک خۆی جێبەجێکرد، ئەو کاندیدە دیاری کردبوو بۆ بازنەی یەکی سۆران ، خەڵکی شارۆچکەی ھەریر و نیشتەجێی سنوری بازنەی سۆرانە لە جیاتی لەبازنەی سۆران کاندیدی بکات ، لە بازنەی دووی کۆیەی کاندیدی کردوە ، پیاوێکی بەناوی کوردەوان کە خەلکی سلێمانیە لە بازنەی سۆران کاندید کردوو لە بەرژەوەندی پارتی ، ئەم رێکەوتنە بە پلەی یەکەم دژ بە لیستی ھاوپەیمانی و بەدیاریکراویش بۆ لێدانە لە فیسل کریم خان برادۆستی ، چونکە پارتی سەرسەختانە دژایەتی ئەو کاندیدە دەکات ، بە پلەی دووەم بۆ ئەوەیە کاندیدە ژنەکەی پارتی لە سۆران بەبێ ڕکابەر و بەدەنگێکی کەم سەرکەوێت ، لەو حاڵەتەشدا پارتی زیاتر دەنگ بۆ کاندیدە پیاوەکان کۆدەکاتەوە سەنگەری دژایەتی فیسل کریم خان برادۆستی بەھێزتردەکات .
لەبەرامبەر ئەو ھەنگاوەی نەوەی نوێ بۆ پارتی ، پارتی کاندیدە ژنەکەی خۆی لە بەرژەوەندی نەوەی نوێ لە بازنەی دووی ھەولێر -کۆیە کێشاوەتەوە بۆ ئەوەی لە بازنەی دووی ھەولێر کاندیدە ژنەکەی نەوەی نوێ کە ھاوسەری پەرلەمانتارێکە و خەڵکی دەڤەری سۆرانە بەتەنھا رکابەری کاندیدە ژنەکەی ھاوپەیمانی بکات ، بەمەش پارتی دوو ئامانجی دەپێکێت لە بازنەی سۆران سەنگەری دژایەتی فیسل کریم خان توند تردەکات و لە بازنەی دووی ھەولێریش مل ملانێ لە نێوان ھەردوو کاندیدە ژنەکە دروست دەبێت ، لەو حاڵەتەشدا شانسی سەرکەوتنی دوو کاندیدە پیاوەکەی پارتی لە بازنەی دوو باشتر دەبیت .
کاتێک بەم رێکەوتنەم زانی وەک ھاورێ گلەیم کرد لەلای یەکێک لە سەرکردەکانی نەوەی نوێ (کە ھاورێی خوێندنمە) پێم گۆت گلەیی بێت برادەر بۆچی ئەو رێکەوتنەتان کردوە ، تۆ دەزانی ئەو کارەتان دژبە لیستی ھاوپەیمانی و لە بەرژەوەندی پارتی یە ، کەچی لە وەڵامدا ووتی ببورە ئەوە ھەڵەی کۆمسیۆن بووە ؟”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









