
پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: AFP
دوای ئەوەی ماوەی چەند هەفتەیەك بوو وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزینی بۆ پارێزگاكانی هەرێم ڕەوانە دەكرد و بە نرخی 690 دینار بە شۆفێران دەفرۆشرا، بەڵام لە ئێستادا بەغدا ناردنی ئەو بەنزینەی بۆ پارێزگاكانی هەرێم ڕاگرتووە و خاوەن بەنزینخانەكانیش پارەی پێویستیان بۆ هاوردەكردنی ئەو بەنزینە خستووەتەسەر ژمارە حسابی وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵام بەنزینەكەیان بۆ ڕەوانە ناكرێت.بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە خاوەن بەنزینخانەكانی سلێمانی و هەڵەبجە وە دەست SNN كەوتووە ئەوە خراوەتەڕوو، لە پێنج شەممەی ڕابردووەوە عێراق ناردنی بەنزینی 690 دیناری بۆ پارێزگاكانی هەرێم ڕاگرتووە، هەرچەندە سەرەتا ئەوەمان پێوترا كە ڕاگرتنەكە بە شێوەیەكی كاتییە و چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت بۆ ئەوەی سەرژمێری و پێداچوونەوە بكەن بە بڕی ئەو بەنزینەی كە لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا ڕەوانەی هەرێمیان كردووە بەڵام بابەتەكە بەو شێوەیە نەبوو.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN هۆكاری سەرەكی ڕاگرتنی هەناردە كردنی بەنزینەكەی عێراق پەیوەندی بە بەستنی ئەو كۆنگرەیەوە هەیە كە لە چەند ڕۆژی رابردوو لە شاری هەولێر بەسترا و تیایدا ژمارەیەك لە سەرۆك عەشیرەتی عەرەب بەشدار بوون و داوای ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئیسرائیل كرا، ئەمەش لایەنە شیعەكانی عێراقی نیگەران كردوو وەك سزایەكیش بۆ هەرێمی كوردستان فەرمانیان بە وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان ڕابگرێت.
SNN ئەوەشی زانیوە كە ماوەی پێنج ڕۆژە ژمارەیەك لە خاوەن بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی و هەڵەبجە پارەی پێویستیان خستووەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بەنزینیان بۆ ڕەوانە بكرێت بەلام تا ئێستا هیچ بڕە بەنزینێكیان بەدەست نەگەیشتووە و ناشزاندرێت كەی دەستدەكرێتەوە بە هەناردەكردنی ئەو بەنزینە بۆ پارێزگاكانی هەرێم كە بڕەكەی یەك ملیۆن لیتر بەنزینی ڕۆژانەیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









