لە ڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا، یەكێتی مامۆستایان داوای چارەنووسی مووچەكانیان دەكەن

مامۆستایهك له یهكێك له قوتابخانهكانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئاماژە بەوەدەكات بە نوسراوی فەرمی داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، كە چارەنووسی موچە پاشەکەوتکراوەکانمان بۆ یەكلا بكەنەوە و مامۆستایانی وانەبێژیش یان بكرێنە گرێبەست یان بە هەمیشەی دابمەزرێن، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە بەدواداچوونی جدی دەكەین و سور دەبین لەسەر داواكارییەكانمان.
ئەحمەد گەرمیانی، جیگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی مامۆستایان بە پیویستمان زانی كە لەم ڕۆژەدا ئەوە وەبیر حكومەتی هەرێم بهێنینەوە كە دەبێت چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانمان بۆ یەكلایی بكاتەوە، ئەوەش بە دروستكردنی هەژماری بانکی دەكرێت بۆ ئەوەی هەر مامۆستایەك بزانێت چەندپارەی لای حكومەتە و بە چ شێوەیەك دەتوانێت سود لەو پارەیەی وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە مووچە پاشكەوتكراوەكان گرفتی مامۆستایانی وانەبێژیش كە گرفتێكی بواری كەرتی پەروەردەیە بەو پێویستی دەزانین كە چارەسەر بكرێت ئەوەش بەوە دەكرێت كە ئەو مامۆستایانە یان دەبێت بكرێنە گرێبەست یاخود بە هەمیشەیی دابمەزرێن و چارەنوسی ئەوانیش یەكلایی بكرێتەوە چونكە ناكرێت بەو جۆرە دەوام بكەن و مووچەیەكی كەمیان پێبدرێت ئێمە لەیەكێتی مامۆستایان پشتگیری لە داواكارییەكانیان دەبین.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە كە لەم ڕۆژەدا لە بری ئەوەی باسمان لەباشتر كردنی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن بكردایە بەڵام دەبێت باس لە كێشە و گرفتەكانی مامۆستایان بكەین، بۆیە چەندین ساڵە مامۆستان گرفتی پلە بەرزكردنەوەیان هەیە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە بە هەزاران مامۆستا هەن بە هەموو شێوەیەك شایستەی ئەوەن زەوی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت یان یەكەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستبكرێت، بەڵام حكومەت لەم بوارەشدا كەمتەر خەم بووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









