سەرۆک عەشیرەتەکان و هاووڵاتیان رێگەیان نەدا لاهور شێخ جەنگی لە گەرمیان وتار پێشکەش بکات

0
9979

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە لاهور شێخ جەنگی خۆی ئامادە كردبوو كە لە كۆبوونەوەی عەشیرەتی جاف لە گەرمیان وتارێك پیشكەش بكات، بەڵام سەرۆك عەشیرەتەكانی هۆزی جاف و ئامادەبووان ڕێگەیان نەدا ناوبراو وتارەكەی پێشكەش بكات.

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەحمود سەنگاوی کۆبوونەوە و ئێوارەخوانێک بە بەشداری زیاتر لە پێنج هەزار کەس  لە گەرمیان بۆ عەشیرەتی جاف رێکخرابوو .

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە دەست SNN كەوتوون، لاھور شێخ جەنگی پیلانێک دادەنێت تا رێڕەوی کۆبوونەوە و مەراسیمەکە بگۆڕێت بۆ پشتگیرکردن لەخۆی و لەرێگای پێشکەشکردنی وتارێکیش ھەوڵبدات یەکێتی دابەش بکات بەسەر دووبەرەدا.

هەر بە پێی زانیارییەکان، لە لایەن سەرۆك عەشیرەتەكانی هۆزی جافەوە بە پیلانەكەی لاهور شێخ جەنگی دەزاندرێت و ناڕەزایەتی دێتە ئاراوە.

بە وتەیەک بەشداربوویەکی مەراسیمەکە، دوای زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان مەحمود سەنگاوی، مامۆستا عەلی پەرلەمان دەنێرێت بۆ لای لاھور شێخ جەنگی کە دەست بەجێ کۆبوونەوەکە جێبێھێڵێت و مەراسیمەکە تێک نەدات .

لەبەرامبەردا لاھور شێخ جەنگی رەتیدەکاتەوە شوێنەکە چۆڵ بکات و کاروان شاماری بەردەستی دەنێرێت بۆ لای مەحمود سەنگاوی پێی دەڵێت، کە لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام بە هۆی پەرەسەندنی ناڕەزایی ھۆزی جاف، رێگەنادرێت وتار پێشکەشبکات و بەناچاری لاھور جەنگی مەراسیمەکە جێدەھێڵێت.

SNN ئەوەشی زانیوە كە ئامادە بووانی ئەو كۆبونەوە جەماوەرییەی هۆزی جاف لە گەرمیان پشتگیری خۆیان بۆ كاندیدانی لیستی هاپەیمانی دوپاتكردووەتەوە، بەڵام چەند كەسێك وا كۆبوونەوەكەیان نیشانداوە كە گوایە ئەو كەسانەی كۆبوونەتەوە بۆ پشتگیری لە لاهور جەنگی ئامادە بوون، بەڵام لە ڕاستیدا سەرۆك عەشیرەت و زۆرینەی ئامادە بووانی ئەو كۆبوونەوە جەماوەرییەی هۆزی جاف ئاگادار نەبوون كە لاهور شێخ جەنگی دێتە ئەو كۆبوونەوەیەوە بۆیە بەگەیشتنی ناوبراو ڕێگری لێدەكەن و ڕێگە نادەن وتار پێشكش بكات و لە كۆبوونەوەكە دووری دەخەنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this