
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە بەهۆی ئامادە نەبوونی دادوەرەکانی دۆسیەکەوە، دادگای کردنی گیراوانی بادینان دواخرا و عەلی حەمە ساڵح لە لاپەرەی فەیسبووکی تایبەتی خۆی هەواڵی دواخستنی دادگای گیراوانی بادینان پشتراست دەکاتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیاربوو رۆژی دووشەممە دانیشتنی دادگایی کردنی چوار چالاکوانی تر بە ناوەکانی مەسعود عەلی، شیروان تەها ئەمین، بەندەوار رەشید و كارگەر عەباس بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی گواستنەوەی دوو دادوەرەوە دادگاییكردنەكە دواخرا.
زیاتر لە ساڵێکە بەدەیان چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر و دهۆکەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگا بڕیارەکەی پەسەند کرد.
گرتن و سزادانی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتوەتەوە و بە هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی دادگا لە پێناو سەرکوتی رەخنەگران و بەرتەسککردنەوە ئازادی رادەربڕین لێکدراوەتەوە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









