شێخ نەهرۆ ڕەتیكردووەتەوە پشتگیری لە كاندیدەكانی پارتی بكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەرپرسانی باڵای پارتی لە سلێمانی بە ئامانجی بەدەست هێنانی پشتگیری ڕابەری تەریقەتی كەسنەزانی سەردانی( شێخ نەهرۆ كەسنەزانی)یان كرد، لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی پارتی داوایەكی مەسعود بارزانیان بە سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی گەیاند بوو كە تیایدا داوای ئەوەی كردبوو پشتگیری لە كاندیدەكانی پارتی بكات، بەڵام ناوبراو ئەو داواكارییەی پارتی ڕەتكردووەتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە تەكیەی كەسنەزانی لە شاری سلێمانی دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو: دوای ئەوەی دوێنێ هەریەكە لە عارف تەیفور بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی و مەحمود مەحەمەد ئەندامی سەركردایەتی و وتەبێژی پارتی و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەو حزبە بە نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی سەردانی شێخ نەهرۆ كەسنەزانییان كرد لە سلێمانی بەمەبەستی گەیاندنی پەیامێكی سەرۆكی پارتی بە سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی.
لە كۆبوونەوەكەی بەرپرسانی باڵای پارتی و سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی داوای ئەوە کراوە شێخ نەهرۆ پاڵپشتی خۆی بۆ كاندیدەكانی پارتی ڕابگەیەنێت و داواش لە شوێنكەوتووانی تەریقەتەكەی بكات دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی بدەن، بەڵام شێخ نەهرۆ ئەو داوارییەی شاندەكەی پارتی ڕەتكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە ناتوانن داواكارییەكی لەو شێوەیە قبوڵ بكەن.
SNN ئەوەشی زانیوە كە ( شێخ نەهرۆ) ئەوەی بە شاندەكەی پارتی ڕاگەیاندووە كە تەنها ئەوەندە دەتوانێت كە بە هاووڵاتیان بڵێت بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن و ڕێگە نەدەن هیچ كەسێك لە جیاتی كەسی دیكە دەنگ بدات، بەڵام با هاووڵاتیان بۆخۆیان ئازاد بن دەنگ بەكێ دەدەن و چ كاندیدێكیان بەلاوە پەسەندە بۆیە ئەوان ناتوانن پشتگیری خۆیان بۆ هیچ كاندیدێكی پارتی ڕابگەیەنن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









