هيچ ئەندامێکی کۆميتەی يەکێتی لە دارەتوو پەيوەندی بە ريزەکانی پارتييەوە نەکردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی هیچ ئەندام و لایەنگرێی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر و كۆمیتەی دارەتوو پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە نەكردووە، بەڵام بۆ شاردنەوەی شكستەكانی پارتی و نەبوونی خزمەتگوزاری لە گەڕەكەكانی هەولێر، پارتی دەستی بە بانگەشەیەكی درۆ كردووە گوایە ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی دێنە ناو پارتی.
حەسەن ڕەمەزان، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی كۆمیتەی دارەتووی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیكردووە بە بانگەشەكی دۆرۆ و دوور لە ڕاستی كە گوایە ئەندامان و لایەنگرانی یەكیتی لە سنوری پارێزگای هەولێر و كۆمیستەی دارەتوو واز لە ڕیزەكانی یەكێتی دەهێنن و پەیوەندی بە پارتییەوە دەكەن، بەلام لە ڕاستیدا ئەوەی پارتی بانگەشەی بۆ دەكات ئەوەیە كە ئێمە بۆخۆمان پێشتر لێپرسراوی پێشوی كۆمیتەی دارەتوومان دەركردبوو لەگەڵ دوو برای چونەتە ناو پارتی، جگە لەو سێ كەسە كە خۆمان دەرمان كردوون یەك ئەندام و لایەنگری یەكێتی نەچونەتە ناو پارتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی لە سنوری پارێزگای هەولێر بەجۆش و خرۆشەوە بەردەوامن لەسەر خستنی لیستی هاوپەیمانی، هەر ئەمەش وای لەپارتی كردووە كە هەست بە ترسی و نیگەرانی بكات لە كەمبوونەوەی ئاستی جەماوەیری پارتی و هاوكات شاردنەوەی شكستەكانی نەبوونی خزمەتگوزاری لە گەڕەكەكانی هەولێر بە بانگەشەی دۆرۆ و بیبنەمان دەشارنەوە.
ئەو بەرپرسەی كۆمیستەی دارەتووی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەواڵانەی كە پارتی بڵاویان دەكاتەوە تەنها بۆ چەواشەكارییە، چونكە ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەیە پارتی لەسنوری پارێزگای هەولێر ئاستی جەماوەری زۆر دابەزیوە و تری لەدەستدانی چەند كورسییەكی هەیە و هەوڵەكانیشی بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری بەردەوامن.
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









