دوای شکستی باڵی سیاسی حەشد لە هەڵبژاردن، داوایی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکرێت

هادی عامری و قەیس خەزعەلی
SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە نێو حەشدی شەعبی رایگەیاند: دوای ئەو شکستە گەورەیەی کە بەرەی مقاوەمەی عێراقی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەستی هێنا، قەیس خەزعەلی دوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە سەرجەم لایەنەکانی مقاوەمە کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەی مقاوەمەی عێراقی بە سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکانی دیکەی وەک عەسایب ئەهل ئەحق، بەم نزیکانە کۆبوونەوە دەکەن بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و بە بیانووی ئەنجامدانی ساختەکاری و پاشان دیاریکردنی چارەنووسی گروپەکانی مقاوەمە لە عێراق دوای شکستەکەیان لە هەڵبژاردن.
لای خۆشییەوە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە بە هیچ جۆرێک ئەنجامی هەڵبژاردنە هاککراوەکەی عێراق قبوڵ ناکەین، باجەکەی هەرچییەک بێت.
ئەنجامە بەرەیاییەکانی هەڵبژاردن ئەوە دەردەخەن کە هاوپەیمانی فەتح و گروپەکانی مقاوەمە کە پێکەوە بەشدارییان لە هەڵبژاردن کرد پاشەکشەیەکی گەورە و بەرچاویان کردووە، بەجۆرێک کە هاوپەیمانی فەتح لە هەڵبژاردنی 2018دا توانی 48 کورسی بەدەستبهێنێت بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ژمارەی کورسییەکانی بۆ 14 کورسی دابەزاند، کە ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پێگەو قورسای باڵی سیاسی و عەسکەری مقاوەمەی عێراقی دەبێت.
بەڵام بە پێچەوانەوە کوتلەی سەدری لەم هەڵبژاردنە توانی سەرکەوتنی گەورە بە دەستبهێنێت و بە بردنەوەی 73 کورسی توانی ببێتە یەکەم حزبی عێراق سەرکەوتوو بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









