بزوتنەوەی گۆڕان بڕیار لەسەر گۆڕینی ڕێكخەر و دەستەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەکە دەدات

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای بەدەستنەهێنانی هیچ كورسییەكی پەرلەمان لە هەڵبژاردنە پیشوەختەكەی پەرلەمان، ئەندامان و لایەنگرانی ئەو بزوتنەوەیە دەستیان بە دەربڕینی نیگەرانی كردووە هاوكات بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەكەش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە كاتی ئەنجامدانی گۆڕانكاری هاتووە و ئەگەر بەخێڕایی گۆڕانكاری ناوخۆیی ئەنجام نەدرێت گۆڕان ڕووبەڕووی قەیرانی زۆر گەورەتر دەبێتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون، دوای بڵاو بوونەوەی ئەنجامەكانی هەلبژاردن نیگەرانییەكی زۆر بەسەر هەموو ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەدیدەكرێت و هەموومان گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت گۆڕانكاری بنچینەیی و خێرا ئەنجام بدرێت، تەنانەت گۆڕانكاری لە ڕێكخەری گشتی و دەستەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەرێكی كراوەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەكە لەسەر ئەو پرسە لە کۆبوونەوەدان و ئەگەر لەو كۆبوونەوەیەشدا نەتواندرێت بڕیاری پێویست بدرێت ئەوا بەدڵنیاییەوە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا بڕیاری ئەنجامدانی گۆڕانكاری دەدرێت كە لەوانەیە كشانەوەشیان لە حكومەت یەكێك بێت لە بژاردەكانی بەردەم ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی ئاشكراكرد، لە ئێستادا كۆدەنگییەك دروست بووە كە بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان متمانە بۆ لایەنگرانی بگەڕێنێتەوە دەبێت هەوڵی جدی بدات بۆ ئاشتكردنەوەی ئەندامە باڵاكانی كە لە ڕابردوودا لە بزوتنەوەی گۆڕان نیگەران بوون و دووركەوتوونەتەوە، بەجۆرێك ئەو ئەندامانە ئاشتبكرێنەوە و بۆ ماوەیەكی كاتی ئیش و كارەكانی بزوتنەوەی گۆڕانیان ڕادەستبكرێت تا ئەوكاتەی گۆڕان كۆنگرەیەكی نائاسایی دەبەستێت بۆ هەڵبژاردنی ڕێكخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









