کۆمسیۆن ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی 8547 بنکەی راگەیاند

كارمهندێكى كۆمسیۆن لهكاتى پشكنینى سندوقێكى دهنگدان | فۆتۆ: SNN
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کە توانیویانە بە شێوەی دەستی دەنگی 8547 وێستگەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق جیا بکەنەوە، ئەگەری گۆڕانکاری تەواو لە ژمارەی دەگندەران و کورسی پارتەکاندا هەیە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی گۆڕانکارییەکان
حسێن سەلمان بەرێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکرد، دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست، گۆڕانکاری بەسەر ژمارەی دەنگدەران و کورسییەکانی پارتەکاندا دێت، رەنگە بەشێک لە پارتەکان کورسی زیاد بکەن و بەشێکیان کەمی بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ئەو دەنگدانەی کە بە دەست جیاکراونەتەوە بەراورد بە دەنگە ئەلیکترۆنییەکە کراوە.
سەلمان ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێوەیەکی گشتی لە سەرتاسەری عێراقدا 3681 بنکە کێشەی تێدا بووە بۆیە بەشێوەیەکی ورد و دووبارە دەنگەکانیان هەژمارکراوەتەوە.
لە دوایین گۆڕانکارییەکاندا، هاوپەیمانی فەتح هەشت کورسی زیادیکردووە، کە ئێستا خاوەنی 22 کورسین، هەروەها هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، دوو کورسی زیادیکردووە، ، بزووتنەوەی ئیمتیدادی عێراقی سێ کورسی زیادیکردووە، رەوتی حیکمەش کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات، یەک کورسی بۆ زیادکراوە.
لە ناو حزبە کوردستانییەکانیشدا، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسی زیادیکردووە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش یەک کورسی زیادیکردووە، هەروەها یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دواین راگەیاندنی ئەنجامەکاندا، یەک کورسی لەسەدەستداوە و ئێستا خاوەنی سێ کورسین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









