دواین زانیاری لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی دوێنێ سەرجەم ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند، لە ئێستادا چاوەكان لەسەر ئەوەن بزوتنەوە گۆڕان بڕیاری كشانەوە لە حكومەتی هەریم و حكومەتی خۆجیچی پارێزگاكان بدات، بەڵام بەرپرسێكی باڵای گۆڕان بە دووری دەزانێت لەم قۆناغەدا بڕیارێكی لەو شێوەیە بدرێت وهۆكارەكەشی دەخاتە ڕوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون و پێی باش نەبوو ناوی بلاو بكرێتەوە ئەوە خراوەتەڕوو، لە میانەی كۆبوونەوەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی خانەی ڕاپەراندن و جڤاتی نشتیمانی چەندین پێشنیار لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەكردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەو دۆخەی بەسەریدا هاتووە خراونەتە ڕوو، كە دیارترین پێشنیاریان زۆرترین كۆدەنگی لەسەربوو ئەوەبوو كە دەبێت خانەی ڕاپەڕاندن دەستلەكار بكێشنەوە و هەر دوێنێش ئەو بڕیارە دەرکراو سەرجەم ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بە ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە دەستیان لەكار كێشایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە كۆبوونەوەكاندا پێشنیاری كشانەوە لە حكومەتی هەرێم و كشانەوە لە حكومەتی خۆجێی پارێزگاكانیش باسی لێوەكراوە، بەڵام لەم بابەتەدا كۆدەنگی پێویست دروست نەبووە بۆ ئەوەی بریاری كشانەوە بدریت پێناچێت ئەو بڕیارەش بدرێت چونكە بەشداری گۆڕان لە حكومەتی هەریم و هەروەها بەشداریكردنمان لە حكومەتە خۆجێییەكان جیاوازە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەوە مافێكی بزوتنەوەی گۆڕانە كە پۆست و پشكی خۆی هەبێت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو: بەدڵنیاییەوە كۆبوونەوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی دیاریكردنی لیژنەیەك بۆ سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی گۆڕان بەردەوامی دەبێت چونكە لە ئێستادا خانەی ڕاپەڕاندن دەستیان لەكار كێشاوەتەوە و دەبیت دەستیەك بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕان دیاریبكرێت تا ئەنجامدانی كۆنگرەی داهاتوو.
ئەو هەڵوێستەی بزووتنەوەكە دوای ئەوە هات كە بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە 10ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، نەیتوانی هیچ كورسییەك بەدەستبێنێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









