دوای نرخی بەنزین نرخی غاز و نەوتی سپیش تا دێت بەرز دەبێتەوە

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هاوشێوەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی نەوتی سپی ماڵانیش بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە ئێستاشدا نرخی بەرمیلێك نەوت زیاد لە 170 هەزار دیناری تێپەڕاندووە، هاوكات لە پارێزگای هەولێریش نرخی بوتڵێك غازی ماڵان لە 14 هەزار دینار نزیك بووەتەوە.
عەبدوڵا عەلی، خاوەن كۆگای تایبەت بەفرۆشتنی نەوتی سپی ماڵان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی هەفتەیەكە گۆڕانكاری بەرچاو لە نرخی نەوت ڕوودەدات بەجۆرێك هەندێك ڕۆژ بڕی پێنج هەزار دینار بۆ هەر بەرمیڵێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو، بۆیە لە ئێستادا نری بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕەكانی هەریم 170 هەزار دیناری تێپەڕاندووە و لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما و باران بارین پێدەچێت زیاتر نرخەكەی بەرز بێتەوە نزیك ببێتەوە لە 200 هەزار دینار ئەگەر حكومەت پلانێكی نەبێت بۆ ئەو گرفتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند هۆكارێك لە پشت بەرز بوونەوەی نرخی نەوتی سپی ماڵانەوەیە وەك ئەوەی لە بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی خاو بەرز بوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە نرخی بەرمیلێك نەوت 84 دۆلاری تێپەڕاندووە لەكاتێكدا پێشتر نرخی بەرمیلێك نەوت لە دەوروبەری 30 دۆلاردا بووە، هاوكات هۆكارێكی دیكە زۆری خواستی هاووڵاتیانە لەسەر نەوتی سپی، چونكە لە ئیستاوە كە بەرەو وەرزی سەرما دەچین هاووڵاتیان مەترسی ئەوەیان هەیە نرخی نەوت زیاتر بەرز ببیتەوە لە وەرزی زستان هەوڵدەدەن لە ئێستادا نەوت بۆخۆیان دابین بكەن ئەمە خواستی لەسەر نەوت زیاد كردووە.
بەگوێرەی بەردواداچوونەكانی SNN ماوەی دوو ڕۆژیشە نرخی بوتڵێك غازی ماڵان لە 8هەزار و 500 دینارەوە بۆ 14 هەزار دینار بەرز بووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەكی زۆر كەمی غازی ماڵان لە هەولێر بوونی هەیە، ئەوەش بەهۆی نەمانی غازە لە كۆگانی هەڵگرتنی غاز و و هەروها دروستبونی چەند گرفتێك لە وێستگەكانی بەرهەم هێنانی غازی ماڵان.
هاوشێوەی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت و غاز، نرخی بەنزینیش بەردەوام لەبەرز بوونەوەدایە بەجۆرێك نرخی لیترێك بەنزینی جۆری سۆپەر هەزار دیناری تێپەڕاندووە و بەنزینی موحەسەن بە 950 دینار و نۆرماڵیش بە 875 دینار دەفرۆشرێت.
بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و ڕێگاچارەكانی حكومەت بۆ دابەزاندنی نرخەكان، SNN چەند جارێك پەیوەندی بە بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی و هەروەها پارێزگاری هەولیرەوە كرد بەڵام ئامادە نەبوون وەڵامی پەیوەندییەكانمان بدەنەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
10كاتژمێر لهمهوپێشبەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
تهمموز 23, 2026نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









