بەرپرسێكی گۆڕان: تا ئێستا جێگرەوەی عومەر سەید عەلی دیارینەکراوە

عومەر سەید عەلی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ماوەی دوو ڕۆژە ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و خانەی ڕاپەڕاندنی ئەو بزوتنەوەیە دەستلەكار كێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە لە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە باس لە چەند ناوێك دەكرێت بۆ جێگرتنەوەی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات تا ئیستا بەفەرمی هیچ كەسێك دەستنیشان نەكراوە و ئەو بڕیارە لە كۆبوونەوەی جڤاتی نشتیمانی بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە سۆسیال میدیا و هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بلاو دەكرێتەوە لە بارەی جێگرتنەوەی ( عومەری سەیدعەلی) وەك ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، چونكە تا ئیستا بەفەرمی ناوی هیچ كەسێك بۆ سەرپەرشتیكردنی گۆڕان نەهێندراوە، بەڵام رێز لە هەمو كەسێك دەگرین كە خۆی بە خەمخۆری گۆڕان بزانێت لەو دەستەبژێرە بن كە لە توانایاندا هەیە گۆڕان بخەنەوە سەر ڕێڕەوە ڕاستەكەی خۆی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بەفەرمی بڕیاری لەبارەوە دراوە ئەوەیە كە بزوتنەوەی گۆڕان بەمنزیكانە لیژنەیەك بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕان پێكبهێندرێت، بەشێوەیەك لەپرۆسەیەكی ئاسایی و گفتوگۆی نێوان ئۆرگانەكان بڕیار لەسەر ئەو لیژنەیە دەدرێت، هەرچەند وادەی پێكهێنانی لیژنەكە دیارینەكراوە، بەڵام لەماوەیەكی دیاریكراو دەبێت و نابێت بۆشایی دروستبكرێت هاوكات لە كۆبوونەوەی جڤاتی نشتیمانیش ئەو جۆرە بڕیارانە دەدرێن.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، بزوتنەوەكەمان لەسەر پرۆژەكەی خۆی بەردەوام دەبێت كە ئامانجمان خزمەتكردنی هاووڵاتیانە، هاوكات بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا خانەی ڕاپەڕاندن دەستیان لەكار كێشاوەتەوە بەڵام كارەكانی خانەی راپەڕاندن كۆتاییان نەهاتوە، بەڵكو تا پێكهێنانی دەستەیەكی نوێ بەردەوام دەبن و پاشان بەرپرسیارێتی گۆڕان بە دەستەیەكی نوێ و ڕێكخەرێكی نوێ دەبەخشرێت.
گۆڕانكارییەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان دوای ئەوە دێت كە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گۆڕان هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێنا، ئەمەش نیگەرانی ئەندام و لایەنگرانی ئەو بزوتنەوەیەی لێكەوتەوە دواجاریش خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









