لە سێ رۆژی فیستیڤاڵی هەنار بڕی 600 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن ئەنجامدراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
یەكێك لەرێكخەرانی فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات: لە ماوەی سێ رۆژی فیستیڤاڵەكەدا بە بڕی زیاد لە 600 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن ئەنجامدراوە و هاوكات زیاد لە 200 هەزار گەشتیاریش سەردانی فیستیڤاڵەكەیان كردووە.
ئەرسەلان عابید، سەرۆكی ئەنجومەنی رێكخراوەكانی هەڵەبجە و یەكێك لەڕێكخەرانی حەوتەم فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی لە ئەمساڵدا بەهۆی كەمی بارانبارین بەرهەمی هەنار و چەند بەرهەمێكی دیكە وەك پێویست نەبوون بەڵام ئەمە زۆر كاریگەری نەكردە سەر ڕێژەی كڕین و فرۆشتن لە حەوتەم فیستیڤاڵی هەڵەبجە چونكە لەماوەی سێ رۆژی رابردوو بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان و ئەو ئامارانەی كە لە جوتیاران و خاوەن كارەكانمان وەرگرتووە دەتوانین بڵێین بە بڕی زیاد لە 600 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ هاتنی ئەو هەموو سەردانیكەر و گەشتیارانە بۆ فیستیڤاڵی هەنار چاوەڕواننەكراوبوو بەجۆرێك زیاد لە 200 هەزار گەشتیار تەنها لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا هاتوونەتە هەڵەبجە، ئەمە سەركەوتنێكی گەورەبوو بۆ فیستیڤاڵەكە و هەروەها دروستكردنی جوڵەیەكی بازرگانی زۆر باش لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا بۆیە هەوڵدەدەین لەساڵانی داهاتوودا بەشێوەیەكی باشتر بەرفراوانتر فیستیڤاڵەكە بكەینەوە.
ئەو رێكخەرەی حەوتەم فیستیڤاڵی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: زۆرینەی ئەو كەسانەی سەردانی فیستیڤاڵەكەیان كردووە گەشتیاری دەرەوەی هەڵەبجە بوون و لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە هاتوونەتە هەڵەبجە، هاوكات هەرچەندە ئەمساڵ وەك پێویست هەنار پێنەگەیشتبوو بەڵام دواجار توانیمان كارێك بكەین جێگەی ڕەزامەندی میوانان و سەردانیكەرانی ڤیستیڤاڵەكەدا بێت و لەساڵانی داهاتووش هەر كێشەو گرفتێك بەدیمانكردووە هەوڵی چارەسەركردنی دەدەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








