لە ئیدارەی ڕاپەڕین دووبارە کۆرۆنا لە لوتکەدایە و توانای وەرگرتنی نەخۆش نەماوە

وەرگرتنی سامپڵی پشکنینی کۆرۆنا لە هاوڵاتییەکی رانیە فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین ئاماژە بەوەدەكات، تادێت ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەرزدەبێتەوە، ئەوەش وایكردووە كە لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا شوێن بۆ وەگرتنی نەخۆش نەمێنێت و نەخۆشكانی سنوورەكە ڕەوانەی سلێمانی دەكرێن.
د.دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا سنوورەكەمان بە دۆخێكی ترسناكی تووشبوون بە كۆرۆنا تێدەپەڕێت و ڕۆژانە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زۆر زیاد دەكەن، بەجۆرێك لە %70ی پشكنینەكانی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامەكەیان بە پۆزەتیڤ دەردەچێت بۆیە ئێستا ناتوانین هیچ نەخۆشێكی نوێ وەربگرین و سەرجەم كورسی نەخۆشخانەكان پڕبوون لە توشبووانی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەربەهۆی پڕبوونی نەخۆشخانەكانمان و نەمانی شوێنەوە، بەناچاری هەر نەخۆشێك ڕوومان تێدەكات ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانیان دەكەین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەییان بۆ هاوكاریكردنمان دەربڕیووە، هاوكات ئەو تووشبووانەی كۆرۆنا كە ئێستا لە نەخۆشخانەكانی سنووری ئیدارەی راپەڕین خەوێندراون، ئەوانەن كە پێكوتەی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە تا ئێستا هاووڵاتیانی سنوورەكە وەك پێویست سەردانی سەنتەرەكانی كوتان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ناكەن، بۆیە دەبێ خەڵك لەوە دڵنیابێت، جگە لە خۆپارێزی وەرگرتنی ڤاكسین یەكێكە لە پێویستییە سەرەكییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، هاوكات هیچ گرفتێكمان نەبووە لە دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و بەردەوام ڤاكسین هەیە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









