
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات لە ئەمڕۆوە هەتا 21 ی ئەم مانگە پرۆسەی دادگایكردنی 11 دەستگیركراوی بادینان بەڕێوە دەچێت و ئەمڕۆش دادگایكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەڕێوەدەچێت و سبەی چوارشەممەش دادگایكردنی هەریەكە لە شیروان تەها ئەمین، مەسعود عەلی، كارگەر عەباس و بندەوار ئەیوب بەڕێوەدەچێت.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: جارێكی دیكە پرۆسەی دادگایكردنی ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان دەستپێكردووەتەوە و ئەمڕۆ دادگایكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەڕێوە دەچێت و سبەی چوارشەممەش دادگایكردنی هەریەكە لە شیروان تەها ئەمین، مەسعود عەلی، كارگەر عەباس و بندەوار ئەیوب بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەم هەفتەیەدا و لە رۆژی پێنجشەممە 21/10/2021 هەریەكە لە (سلێمان كەمال، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد، عامر خالید و جەمال خەلیل) دادگاییكردنەكەیان بەڕێوەدەچێت، لەكاتێكدا بۆ ماوەی چەندین جارە بە بیانوی جیاجیاوە دادگاییكردنی دەستگیركراوانی بادینان بۆ كاتی دیكە دوادەخرێت و ئەمەش، ناڕەزایەتی كەسوكاری دەستگیركراوان و چاودێرانی بواری مافەكانی مرۆڤی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ماوەی زیاتر لە ساڵێكە 70 چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان بە چەند تۆمەتێك دەستگیركراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج لەو دەستگیركراوانە دەركرد و تا ئێستاش چەندین جار بە بیانووی جۆراو جۆر پرۆسەی دادگایكردنی ئەو دەستگیركراوانە دواخراوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









