دادگای هەولێر چارەنووسی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی یەکلاکردەوە

بەدەل بەرواری و ئومیدی حاجی بەرۆشکی
SNN
ئومێد بەرۆشکی و مامۆستا بەدەل بەرواری چالاکوانانی بادینان، ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر سزای یەک ساڵ زیندانییان بۆ دەرچوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەدەل بەرواری ماوەی ساڵێکە دەستگیرکراوە ئازاددەکرێت، ئومێد بەرۆشکی لە زیندان دەمێنێتەوە چونکە سزای دیکەی لەسەرە.
کاروان گەزنەی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لە بەردەم دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر رایگەیاند: “ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دادگا دەریکرد بڕیارێکی تا رادەیەک باش بوو بە ئازادکردنی ئەو دوو دەستگیرکراوەی بادینان، ئێمە لە سەرەتاوە دەمانزانی ئەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵ گیراوانی بادینان بێ بنەما و بێ سەروبەرن”.
گەزنەی وتیشی: “دەبوو مامۆستا بەدەل بەرواری، ساڵێک پێستا ئازاد بکرایە چونکە ئەو تۆمەتانەی کە رووبەڕوویان کردووەتەوە هیچی بنەمای نەبووە و ئومێد بەرۆشکیش ئاماژەی بەوەکرد، کە لەژێر فشار و لێدانی 20 کەسدا ویستوویانە قسە بکات، بەڵام قسەی نەکردووە”.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیش لە هەمان کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ساڵێکە بەبێ بنەما بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەبێ تاوان راگیراون و ئەمڕۆش لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازاد کردنیان درا، کە ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئێمە و ئێمەش هیوادارین لە زووترین کاتدا پێنج گیراوەکەی تری بادینان ئازاد بکرێن و بە یەکجاری ئەم دۆسێیانە کۆتاییان پێبێت، سەرباری بوونی هەندێک سەرنجمان بەڵام بە گۆڕینی ماددەکانی دوو لە گیراوانی بادینان بووە هۆی ئازاد کردنیان.
دۆسیەی زیندانیکردن و دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش بووەتە جێگەی نیگەرانی و رەخنە لە ئازادی رادەربڕین لە سنووری بادینان دەگیرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









