
هەڵمەتی وەرگرتنی ڤاکسین
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە بەڕێوەبەرەكانی و رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت.
د. ئازاد مستەفا، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی رایگەیاندووە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی شارەكەیان و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ زیاتر پابەند كردنی ھاووڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بڕیاریاندا لە ماوەی داھاتودا لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانەدا ئەو كارمەند و پزیشكەی ھەڵگری كارتی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا نەبێت مووچەی پێنادرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە “بۆیە داوا لە كارمەندان دەكەین ئەوانەی كە تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە زوو بەزوو ڤاكسین وەربگرن یاخود ھەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە كە ھەڵگری ڤایرۆسەكە نین، بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنی مووچەی نامێنێت و دوا دەكەوێت مووچەكەی، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان و ئاسایشی تەندروستی وڵاتەكەمان”.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە روونیكردۆتەوە “هاوكات ئەم پێشنیارەش بەرز دەكرێتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی كاری پێ بكرێت بۆ فەرمانگەكانی تری حكومەتی هەرێم لە سنوورەكەمان لەرێگەی بەرێزیانەوە پاش رەزامەندیان”.
ئەو هۆشدارییەی تەندروستی هەڵەبجە لە كاتێكدایە مردووانی كۆرۆنا لە كوردستان روو لە زیادبوونە و بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و تەندروستیش داوا لە هاووڵاتیان دەكەن ڤاكسین وەربگرن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









