یەکێتی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن و پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەڵامی پارتی دەداتەوە

لۆگۆیی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی لێدوانەکانی بەرپرسانی پارتی داوەتەوە لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پۆستی پارێزگاری کەرکوک و رایگەیاندوە: “لە دوای کۆتاییهێنانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی، چەند بەرپرسێکی پارتی بانگەشەی ئەوە دەکە کە پارتی دەنگی یەکەمی کەرکوکی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ ئەوان بێت!”.
راشیگەیاندوە: “لێرەوە دەمانەوێ رای گشتی و کەرکوکییە دلێرەکان لەم چەواشەکارییانە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسەو بانگەشانەی پارتی دەیانکات هیچ راستییەکی تێدا نییە، چونکە دەنگە بەدەستهاتووەکانی یەکێتیی و پارتی ئەو راستییە دەسەلمنێت کە کام لایەنە دەنگی یەکەمە لە کەرکوک”.
روونیشیکردوەتەوە: ” بەپێی دوا ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، پارتی لە کەرکوک تەنها (49631) دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا یەکێتیی (82380) دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ئەو دەنگانەی کە ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لە دەروەی لیستی یەکێتی بەدەستیان هێناوە ئەژمار بکەین ژماری دنگەکانی یەکێتیی زۆر لەوە زیاترە کە باسمان کرد. بۆیە لە بەرامبەر راستی و دروستی ئەم ژمارانەدا عەیبەیەکی گەورەیە بەرپرسانی پارتی بڵێن ئێمە دەنگی یەکەمین لە کەرکوک، ئەگەر هاتباو تەکنیک و سیستمی هەڵبژاردن رێگر نەبوایە لە بەردەم پڕۆسەکە، لانی کەم یەکێتیی (5) کورسیشی بەدەست دەهێنا”.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: “سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش، وێڕای جەختکردنەوەمان کە ئەو پۆستە پشکی کوردە و لەناو کوردیشدا پۆستی یەکێتییە، داوا لە هەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی نیشتمانی کۆ ببنەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، بە تایبەتیش داوا لە بەرپرسانی پارتی دەکەین بەم هەڵوێستەیان نەبنەوە رێگر لە بەردەم بەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەک لە رابردوودا کردیان، لە کاتێکدا لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەیتوانی ئەو پۆستە بۆ کورد وەربگرێتەوە، بەڵام! بەرپرسانی پارتی بوونە رێگر لە بەردەم ئەو هەنگاوە نیشتمانی و نەتەوەییە و جارێکی تر بوونەوە مایەی مانەوەی ئەم پارێزگارە سەپێنراوەی کەرکوک لە پۆستەکەی”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









