ژمارەی قوربانيانی هێرشەکەی داعش بۆ سەر ديالە زياديکرد

SNN
لە هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندێكی پارێزگای دیالە 12 كەس كوژران و 15 كەسی دیكەش برینداربوون كە ژمارەیەكیان ئەندامی هێزەئەمنییەكانن.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، چەکدارانی سەر بە گرووپی چەکداری داعش هێرشیانکردووەتەسەر گوندی رەشادی سەر بە قەزای میقدادیەی سەر بە پارێزگای دیالە، تا ئێستاش بەهۆی شەڕەکەوە 12کەس کوژراون و 15 کەسی دیکەش بریندارن.
هاوکات، چاوگە میدیاییە عێراقییەکان ئاماژە بەوەدەکەن: کە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی عێراقی رووبەڕووی ئەو چەکدارانەی سەر بە گرووپی چەکداری داعش بوونەتەوە، لەنێو كوژراوەكان ئەندامانی هێزەئەمنییەكان و هاووڵاتییان هەیە.
لەسەر هێرشەكەش بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە تویتێكدا دەڵێت: “ئەو رووداوە تیرۆرستییەی خەڵکی ئێمەی لەدیالە بەئامانج گرتووە هەوڵێکی چەپەڵە بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەمان، بۆیە ئەو ڕووداوە دەخوازێت هەمووان یەکڕیزبن و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان بکەن، هەروەها دەخوازێت بۆشایی و ناکۆکی نێوان لایەنەکان نەهێڵرێت و مەترسییەکانی تیرۆریش بەکەم سەیر نەکرێن”.
داواش دەکات هەوڵی نیشتیمانیانەی دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامی هەبێت بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش لەهەموو ناوچەکاندا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









