یوسف محەمەد نهێنی زیادکردنی کورسییەکانی سەدر، پارتی و تەقەدوم ئاشکرا دەکات

0
3089

SNN

یوسف محەمەد سادق، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا باسی لە نهێنییەکی زیادکردنی دەنگەکانی هەریەک لە سەدر، پارتی و تەقەدوم کردووە، هۆکارەکەی بۆ دیزاینی بازنەکانی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی ئەو سێ لایەنە گەڕاندوەتەوە.

روونیشیکردوەتەوە: ”  لەخۆڕا نییە ئەم سێ ھێزە ھەر یەکەیان براوەی یەکەمی ھەر سێ پێکھاتەکەی عێراقن، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتیی لیژنەی یاسایی لە نوێنەرانی ئەم سێ ھێزە پێکھاتبون کە ئەوان رێکەوتنی کۆتاییان کرد لەسەر چۆنیەتیی دیزاینی بازنەکانی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی ھەر بازنەیەک و،  دواتریش ھەندێ کوتلەی تر لێرەو لەوێ رازی کران”.

یوسف محەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە:    ھەر بۆ نمونە بازنەی دوی ھەولێر لە سێ قەزای دوور لە یەکی دابڕاو دروست کرا بۆ ئەوەی کاریگەریی دەنگی ھێزەکانی تر و لە ناویشیان یەکێتی لە قەزای کۆیە لەسەر ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە پارێزگای ھەولێر کەم بکاتەوە. ئەمە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش راستە. پێویستە کەسانی شارەزا لێکۆلینەوە لەوە بکەن کە بازنەکانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی تری عێراق و بەغدای پایتەخت چۆن دیزاین کراون کە بۆ نمونە گەڕەکەکانی شاری سەدر دابەش بکرێن بەسەر گەڕەکەکانی تری بەغدا بۆ ئەوەی ژمارەی کورسییەکانی کوتلەی سەدری زیاتر بێت.

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی: ” دەبو بازنەکانی ھەڵبژاردن لە لایەن دامەزراوە و کەسانی شارەزا و بێلایەن دیزاین بکرانایە بۆ ئەوەی دادپەروەرتر و واقیعییانە تر بن.  ھەڵبەت ئێمە رەخنەی زۆرمان لە یاسای ھەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەران ھەبو و دەنگمان پێنەدا و، پێشنیارە یاسایەکیشمان بۆ چارەسەری کەموکورتییەکانی پێشکەش کرد”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this