بەهۆی کەمبوونەوەی دەنگەکانی پارتی گۆڕانكاری لە بەرپرسەكانی لە سلێمانی دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیێراق بەشێوەیەكی گشتی دەنگەكانی كەمیكردبوو بە بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018 هاوكات بەهۆی دەرنەچوونی كاندیدێكی هەلبژێردراوی سەرۆكی پارتی، سەركردایەتی ئەو حزبە بڕیاریداوە بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقەكانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێكی نزیك لە لقی 12ی پارتی بە SNN مەكتەبی سیاسی پارتی زۆر نیگەرانن لە دەرنەچوونی ( ئەشواق جاف) لە سنوری بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی بەو پێیەی كە ناوبراو كاندیدی تایبەتی ( مەسعود بارزانی) سەرۆكی ئەو حزبە بوو هەرچەندە لەڕووی مادییەوە پشتیوانییەكی زۆر لەو كاندیدە كراو تەنانەت هەڵمەتێكی بەرفراوانی ئەو حزبەش دەستپێكرد بۆ دەرچواندنی كاندیدەكەیان، بەڵام سەركەتوو نەبوون بۆیە مەكتەبی سیاسی بڕیاری ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەبەرپرسی لقی 12 دەركردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لادانی هەریەكە لە ( بەسام عەلی) بەرپرسی لقی 12ی پارتی لەلایەن ئەو لیژنەیەوە یەکلایی بووەتەوە و لە شوێنی ئەویش ( فارس نەورۆڵی) وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دەكرێتە بەرپرسی لقی 12، هاوكات ئەگەرێكی زۆریش هەیە كە هەریەكە لە ( عارف تەیفور) سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی و هەروەها ( سەعید پشدەری) بەرپرسی لقی چواری ئەو حزبەش لە پۆستەكانیان لادەبرێن، ئەگەرێكی زۆر هەیە ( مەحمود محەمەد) وتەبێژی پارتی بكرێتە بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بەلام تا ئێستا هیچ شوێنگرەوەیەك بۆ ( عارف تەیفور) دیاری نەكراوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









