حکومەتی هەرێم لە بارەی کەمپی ئاوارەکان وەڵامی هيومان رايتس وۆچ دەداتەوە

SNN
دوای ئەوەی دوێنێ رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکی لەبارەی دەنگۆی سنووردارکردنی جوڵەی هەندێک لە دانیشتوانی کەمپەکان بڵاوکردەوە، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حوکمەتی هەرێم لە وەڵامی راپۆرتەکەدا ڕایگەیاند، “حکومەتی هەرێم بە هیچ شیوەک ئازادی هاتوچۆکردنی دانیشتوانی کەمپەکان سنووردار ناکات“.
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حوکمەتی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا بڵاويکردەوە: “زۆرینەی ئاوارەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە شوێنە ڕەسەن و ئازادکراوەکانی خۆیان، بەڵام زۆرینەی ئەو ئاوارانە بەهۆی نەبونی مەرجی پێویستەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن، وەک خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و هەلی کار و ڕوخان و نۆژەننەکردنەوەی ماڵەکان، و نیگەرانییەکانی ئاسایش، ئەمانە پرۆسەکەیان قوڕستر کرد.”
ئاماژەی بەوەشکردووە: “مانگی 11ی ساڵی 2020، نزیکەی 450 داعش لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرکرابون: 398 لە دەستگیرکراوان دادگایی کراون و سزادراون، 29یان گەنجن و 23 کەسیان ژنن، نزیکەی 48 گومانلێکراو ئازادکران کاتێک لەلایەن دادگاوە بە بێتاوان ناسران، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بەردەوام دەبێت لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش (UNITAD)، تا ئێستاش بەشێکی زۆری زانیاری داواکراوی ڕادەستی یونیتاد کردووە سەبارەت بە تاوانەکانی داعش تا دادگاییکردنەکان بە باشترین شێوە بەڕێوەبچن”.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حوکمەتی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو: “لە ساڵی 2018، 277 دەستگیرکراوی داعش بە شێوەی یاسایی گواسترانەوە بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا و 576ی تریش ڕەوانەی دادگای پێداچونەوەی بەغدا کراون. تائێستاش نەبووە کەسێک کە پێشتر پەیوەندی لەگەڵ داعشدا هەبوبێت و دواتر دادگایی کرابێت و حوکمەکەی تەواوکردبێت لە کامپەکان دەستبەسەر کرابێت”.
باسی لەوەشکردووە: لێکۆڵینەوەکان لەسەر بنەمای لێدوانی شایەتحاڵەکان، زانیاری هەواڵگریی و بەڵگەی پشتڕاستکراوە لە دوای جێگیربونی ئاوارەکان لە کەمپەکاندا دەستی پێکرد، تۆمەتبارانی سەر بە ڕێکخراوی داعش دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەری، هەروەها ئەوانەی بە تاوانی هەبونی پەیوەندی لەگەڵ داعشدا تاوانباربوون و بە چاودێری دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان بە ڕێکارە یاساییەکان تێپەڕبوون، ناکەونە ژێر باری لێکۆڵینەوەی تر و چاودێری و جارێکی تر لە هەرێمی کوردستان و لەسەر هەمان تاوان حوکمنادرێنەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









