لەبارەی زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداری دەدرێت

هێرش سەلیم
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندوستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری لە بەرزترین ئاستیدایە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا جێگە بۆ خەواندنی نەخۆشی نوێ نەماوە و ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆشیش چاوەڕێدەكەن لە ژووری چاودێری چڕ جێگەیان بكرێتەوە، هۆشداریش دەدات لە ئەگەری زۆر بوونی حاڵەتەكان.
د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: بە بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو لە ئێستادا دۆخی تەندروستی لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە دۆخێكی نائاسایدایە بەجۆرێك كە جێگە بۆ خەواندنی تووشبووانی كۆرۆنا لە چاودێری چڕی نەخۆشخانەكان نەماوە و ڕۆژانە ژمارەی ئەوانەی لە نەخۆشخانەكاندا دەخەوێندرێن زیاد دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری پڕبوونی ژورەكانی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەكان لەهەمان كاتیشدا لە دەرەوە نەخۆشێكی زۆریش چاوەڕێ دەكەن، لە چاودێری چڕ جێگەیان بكرێتەوە، بۆیە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان بەگشتی بەهۆی پابەندنەبوونی بەشێك لە هاووڵاتییانە بە رێنماییەكان، لەگەڵ ئەوەش ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە و خۆیان ناپارێزن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئیستادا كە پەتای وەرزی بەشێوەیەكی بەربڵاو لە شاروشارۆچكەكان بڵاوبووەتەوە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە هاووڵاتیان نیشانەكانی پەتای كۆرۆنا لەگەڵ پەتای وەرزی جیاناكەنەوە، دواجار فشارێكی زۆر لەسەر نەخۆشخانەكان بەتایبەت ژووری چاودێری چڕ دروست بووە بۆیە ڕێگاچارە تەنها خۆپاراستنە بە پێچەوانەوە دۆخەكە زیاتر خراپ دەبێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









