نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی بەگەڕخستنی پاڵاوگەكەی سلێمانی

دوای ئەوەی لە دوو مانگی ڕابردوودا پاڵاوگەیەكی گەورەی تایبەت بە پاڵاوتنی نەفتا و بەرهەمهێنانی بەنزین لە وڵاتی ئیماراتەوە هێندرایە سنوری ناحییەی عەربەتی سەر بەپارێزگای سلێمانی، بە وتەی بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەت لە ماوەی پێنج مانگی داهاتوودا ئەو پاڵاوگەیە دەكەوێتە كار و رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 900 هەزار لیتر بەنزینی دەبێت.
دابان محەمەد عارف، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەتی سەبەرپاریزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كارەكانی تایبەت بە گەڕخستنی ئەو پاڵاوگەیەی كە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هێندرایە گوندی ( یەخی ماڵی) ی سنوری ناحیەكەمانەوە بەردەوامی هەیە و لە لایەن كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەكرێت و چاوەڕێدەكرێت لەماوەی پێنج مانگی داهاتوودا ئەو پاڵاوگەیە بكەوێتە كار و دەستبەبەرهەمهێنانی بەنزینی جۆری موحەسەن بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەوتەی سەرپەرشتیارانی پاڵاوگەكە، ئەو پاڵاوگەیەی هێندراوەتە سنورەكەمانەوە توانایەكی باشی بەرهەمهێنانی بەنزینی هەیە بەجۆرێك ڕۆژانە نزیكەی 900 هەزار لیتر بەنزین لە جۆری موحەسەن بەرهەم دەهینێت ئەوەش پێداویستییەكی زۆری سنورەكە لە بەنزین پڕدەكاتەوە بەتایبەت بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی.
بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت ئەوەشی خستەڕوو، پاڵاوگەكە لە دوو تاوەری گەورەو سەرەكی پێكدێت كە درێژیی یەكێك لەتاوەرەكانی 60 مەتر و ئەوی دیكەشیان 43 مەترە و لەلایەن كۆمپانیای كەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی و بەگەڕ دەخرێت.
ماوەیەكە بەهۆی كەمبوونەوەی بڕی بەنزین گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی شۆفێران بووەتەوە ناوبەناو نرخی بەنزین زیاتر بەرز دەبێتەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









