
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەیەك لە نانەواخانەكانی شاری سڵمانی لەبەردەم بینای قایمقامێتی سلێمانی دەستیان بە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیكرد و داوای جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەیان كرد كە پێیان درابوو بۆ هەرزانكردنی نرخی پێداویستیەكانیان لە بەرامبەر كەمنەكردنی ژمارەی نان بە هاووڵاتیان، ئەمڕ بە كەمكردنەوەی نرخی غاز بۆ شەش هەزار دینار و هەروەها كەمكردنەوەی لە %20ی كرێی كارەبا گرفتی ئەو نانەواخانانەی سلێمانی چارەسەر كرا.
سۆران عەبدولغەفور، بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی نانەواكانی شاری سلێمانی و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی پێیان درابوو بە كەمكردنەوەی نرخی پێداویستییەكانیان، ئەمڕۆ توانیمان لەگەڵیان بگەینە ڕێككەوتن و گرفتەكەیان تاڕادەیەكی باش بۆ چارەسەر بكەین، بەجۆرێك لەمەودوا نرخی بتڵێك غاز بە شەش هەزار دینار بۆ نانەواخانەكان دابین دەكەین و هەروەها نرخی كرێی كارەباشیان بۆ لە %20 كەمدەكریتەوە كە ئەوەش داواكاری ئەو خاوەن نانەواخانانەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە لەلایەن قایمقامێتەوە لیژنەیەكی تایبەت لەنوێنەری چاودێری بازرگانی سلێمانی و نوێنەری نانەواكان پێكدەهێندرێت بۆ تۆماركردنی نانەواخانەكان بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەو كۆمپانیایەی غاز دابیندەكات بۆ هەرنانەوایەك رۆژانە نزیكەی نۆ بتڵ غاز بە نرخی شەش هەزار دینار دابین دەكرێت بەو جۆرەش هیچ گۆرانكارییەك لە ژمارەی نان بەهاووڵاتیان نایەتە ئاراوە و هەشت نان بە هەزار دینار دەدریتە هاووڵاتیان هاوشێوەی رابردوو.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، نابێت نانەواكانیش گۆڕانكاری لە كێشی گونكەكان بكەن، بەجۆرێك دەبێت كێشی گونكەكانیان لە 90 بۆ 100 گرام بێت و 8 نان بە هەزار دینار دەدەنە هاووڵاتیان بۆیە دەبێت هەموو نانەواخانەكان سەردانی كۆمپانیای ئارد بكەن تا ڕێكارەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەیان بۆ تەواو بكرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









