ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی پارێزگای سلێمانی بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی ماوەكورتی بارانبارین و هەورەبروسکە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەی شارەزوور ئەمڕۆ و سبەی بەشێوەی پچڕ پچڕ باران بارین بەردەوام دەبێت و ڕۆژی هەینی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، هاوكات لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووشدا زۆرترین بڕی باران لە ناحییەی بەرزنجەی سەربە قەزای سەیدسادق باریوە كە 11 ملیم بووە.
بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلیمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی ماوەكورتی بارانبارین و هەورەبروسكە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەی شارەزوور ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ باران بارین بەردەوام دەبێت بەردەوام دەبێت و لە هەندێ ناوچە تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی پێنجشەممە 4ی تشرینی دووەم، ئەگەری هەیە بەهۆی زیاتری چڕبوونەوەی هەورەكان لە ناوچەكانی هەڵەبجە و شاڕەزوور لە هەندێ شوێن و ناوچە ئەگەری برێك بارانی كەم هەیە لەگەڵ هەورە بروسكەی بەهێز، بەڵام لە ڕۆژی هەینی 5ی تشرینی دووەم كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت و بەشەواندا سەرما دەست پێ دەكات و ئەگەر هیچ گۆڕانكاریەكیش روونەدات ئەوا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلەكانی دیكەی باران بارین دەستپێدەكەنەوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحییەی بەرزنجە باریوە كە بڕی 11 ملم بووە و لە پارێزگای سلێمانیش بڕی 3.4 ملم و لە دهۆك 0.7 ملم و لە پارێزگای هەڵەبجەش بڕی 9.3 ملم باران باریوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









