
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
SNN
ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات و لە بارودۆخی کۆچبەرانی هەرێم لە دەرەوە دەکۆڵێتەوە و کێشەی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان تاووتوێ دەکات
بەپێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نۆڤێمبەری 2021 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنەکە .
باس لەوەشکراوە: سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا ، لە قۆناغە جیاوازەکانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، خاوەنی مێژووییەکی پڕ قوربانیدان و سەروەرین و ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە . جەختیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ، بۆ نەهێشتنی ئاستەنگ و بەربەستەکان لە بەردەم ژنان و وەستانەوە دژی جیاکاری ڕەگەزی و پەراوێزخستنی ڕۆلی ژنان لە پێناو بەرزکردنەوە و زیادکردنی ڕێژەی بەشداری کارای ژنان لە دەسەڵات و پاراستنی مافەکانیان لە نێو کۆمەڵگەدا و ئەمەش لە هێڵەگشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمدا جێگیرکراوە و جێی بایەخمانە.
ئەنجومەنی وەزیران، دوای لەبەرچاوگرتنی چەند تێبینی و پێشنیارکردنی هەموارکردنی چەند بڕگەیەک، ڕەشنووسی پەیڕەوەکەی پەسەند کرد.
پاشان ئالان محەمەد سەعید وەزیری پەروەردە و ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، باسیان لە بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 كرد. ئەنجومەنی وەزیران، بە بایەخەوە لە هۆکارەکانی ئەم بابەتەی کۆڵییەوە وجەختی کردەوە لەسەر ، ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ خوێندن بە پێی کۆنمرە و شایستەبوون لەگەڵ پاراستنی کوالیتی خوێندن لە زانکۆ وپەیمانگاکان و برەودان بە تواناکان ، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد، بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و داڕشتنی پلانی پێویست بۆ ساڵانی داهاتوو، تا ئەو کێشانەی ئەمساڵ دووبارە نەبنەوە، لەگەڵ بایەخی بەستنەوەی کورسی وبوارەکانی خوێندنی باڵا، بە پێداویستیەکانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، باسی لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کۆچبەرانەی هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی بێلارووسەوە دەچنە وڵاتانی ئەوروپا . ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد، بۆ وەرگرتنی ڕێکاریی قانونی لەبەرامبەر ئەو کەس وباندانەی کە بازرگانی بە ژیان و سەلامەتی گەنجان دەکەن ، هەروەها بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم، بۆ چارەسەری کێشە ئەو کۆچبەرە کوردستانییانەی کە لە دەرەوە گیریان خواردووە.
لە بڕگەی کۆتاییدا، لە لایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گشتوگوزار تیشک خرایە سەر بابەتی بەهاناوەچوون زیانلێکەوتووانی هاووڵاتییان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی 30ی ئۆکتۆبەری 2021 دەوربەری هەولێر و قەرەبووکردنەوەیان.
ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان، بڕیاریشدرا لە نزیکترین کاتدا، دەست بە خەرجکردنی قەرەبوو بۆ ئەو خێزانە زیانلێکەوتووانە بکرێت، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، دەستخۆشی لە سەرجەم تیمەکانی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی هەرێم کرد کە بە هانای ئەو خێزانانەوە چوون، کە بە هۆی لافاوەکە زیانمەند بوون.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









