ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی “بافڵ تاڵەبانی دەتوانێت یەكێتی بخاتەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی ئەم دواییەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئاراستیەكی دروست بوون و دەبێت لەمەودوا یاسای پاداشت و سزا لەناو یەكێتی پەیرەوبكرێت بۆ ئەوەی هەر كەسە و بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستێت، جەختیش دەكاتەوە كە بە پشتیوانی ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی ( بافڵ تاڵەبانی) دەتوانێت یەكێتی بخاتەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی.
حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای بڕیارەكانی ئەم دواییەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە بارەی دوورخستنەوەی چەند كەسێك و و ئەنجامدانی چەند گۆڕانكارییەك لەمەودوا ئەركی سەركردایەتی یەكێتیش زیاتر قورس دەبێت چونكە دەبێت كار بۆ دروشمی نوێبوونەوە بكەین، بەتایبەت یەكێك لەو كارانەی كە زۆربەی ئەندامانی یەكێتی داواین دەكرد و لەماوەی رابردوو لەناو یەكێتیدا كاری لەسەر نەدەكرا بابەتی سزا و پاداشت بوو، بەنمونە كەسێكی دڵسۆز و چالاكی یەكێتی وەك كەسێكی گەندەڵ و بەرژەوەندیخواز حسابی بۆ دەكرا بۆیە دەبێت لەمەودا ئەمە كۆتایی پێبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ ئەوكەسانەی خۆیان لەسەر یەكێتی حسابكردووە بەڵام لەدژی بەردەوەندییەكانی یەكێتی كاریان كردووە و بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردنیان نەكردووە و خەڵكیان هانداوە بۆ ئەوەی دەنگ بە كانیدەكانی یەكێتی نەدەن، بەگوێرەی پەیڕەو دەبێت سزا بدرێن و لەڕیژەكانی یەكێتی دووربخرێنەوە، بۆیە ئێمە هەموو پشتیوانییەك لەهەر كەسێك دەكەین كە كار بەیاسای سزاو پاداشت بكات و یەكێتی نشتیمانی لە سەرو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیەوە بەلاوە گرنگتر بێت، چونكە ئەوە داواكاری (مام جەلال) بوو كە هەمیشە داوای دەكرد یەكێتی لەسەر بەژەوەندییەكانی خۆمانەوە تەما بكەین.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بێگومان كە بە پشتیوانی ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی( بافڵ تاڵەبانی) دەتوانێت سەركەوتوو بێت لەوەی كە یەكێتی بكاتەوە بە یەكێتییەكەی سەردەمی ( مام جەلال) و بیخاتەوە سەر ڕێچكە راستەقینەكەی خۆی بەڵام مەرجیشە كە ئێمە و هەموو ئەندامانی یەكێتی هاوكار و پاڵپشتی ( بافڵ تاڵەبانی) بكەین بۆ ئەو ئەركە قورسەی لە ئێستادا لەسەر شانییەتی.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









