
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، بەڵام تا ئێستا ئەو پارەیە نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بەرپرسێكی هەرێمی كوردستانیش ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی رێكارەكارگێڕی و یاساییەكانی تایبەت بەخستنەسەر حسابی بانكی هەرێم كاتی دەوێت لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دۆخەی باڵی بەسەر عێراقدا كێشاوە كاریگەری لەسەر ناردنی 200 ملیارەكەش كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: ناردنی 200 ملیار دینارەكە هیچ گرفتێكی بۆ دروست نەبوو و تەنها چاوەرێی كات دەكەین بۆ ئەوەی بخرێتە سەر ژمارە حسابی هەرێم كە پێدەچێت تاكۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕێكارەكانی تایبەت بە خستنە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم جێبەجێبكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەمانگەكانی ڕابردووش كاتێك ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی ڕەزامەندی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بە ئاسانی ڕۆشتووە، بەڵام دواتر لە وەزارەتی دارایی كاروبارە كارگێڕی و یاساییەكان كاتی زۆریان دەوێت جاری واهەیە زیاد لە دوو هەفتە دەخایەنێت تا ئەوەی ئەو 200 ملیار دینارە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: جیاواز لەمانگەكانی پێشوو تێکچوونی بارودۆخێكی ئەمنی بەغدا كاریگەری دەبێت لەسەر زیاتر درەنگ كەوتنی ناردنی 200 ملیار دینارەكە، بەڵام پێشبینی دەكەین تا كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو بابەتە كۆتایی پێبێت و 200 ملیار دینارەكە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









