بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دبلۆماسی و بازرگانی

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە دکتۆر مەھدی سەفەری، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دبلۆماسی و بازرگانی و مەھدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی.
لە دیدارێکدا تەئکید لە فراوانکردنی ھاریکاری ئابووری و بازرگانی لە نێوان ھەردوولا کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات و پێویستی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و سەرمایەداران دووپاتکرایەوە.
ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ورد کرا لەسەر رێوشوێنەکانی پەرەپێدانی کاری وەبەرھێنان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی لە ھەرێم و کارئاسانی زیاتر بۆ خاوەنکار و سەرمایەدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا لە ھەرێم سەرمایەگوزاری زیاتر بکەن و بەشداری کاریگەرتربن لە پێشخستنی ئابووری ھەرێم، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ھەماھەنگی و بەردەوامی پەیوەندییەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی و پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ زیاترکردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەفدی میوان دەربڕی و رایگەیاند، کارئاسانی تەواو دەکەن بۆ ھەموو جموجۆڵێکی بازرگانی، ئەو پەیوەندییە ئابوورییەی ھەبووە دەمانەوێت نەک بەردەوامی، بەڵکو زیاتری بکەین و ھاوکارمان بن بۆ جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی ستراتیژی و گرنگ کە خزمەتی زیاتر بە ھەرێم بکات لەو رووەشەوە پاڵپشتی یەکێتی دەربڕی بۆ تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکانی بە رەسمی ناساندنی مەرزەکانی کێلی، شوشمێ و پشتە کە خزمەتێکی بەرچاو بە ھەرێم دەکات و ھەزاران ھەلی کار لە سنوورەکە دەڕەخسێنێت و کاریگەری دەبێت لە پێشخستنی ئابووری ھەرێم.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









