وەزارەتی نەوتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

نەوتی سپی
عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ڕەواکردنی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندیداوە بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، لەو بڕە نەوتەش 21 ملیۆن و 500هەزار لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەبەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، پاش ئەوەی لەسەر داواکاری پارێزگارەکانی هەرێم لەڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە داوا لە حکومەتی عێراقی کرا بڕی پێویست نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دڵبین بکات، دواجار وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی حکومەتی هەرێم دەربڕی و بڕیاریدا کە بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بڕی 50ملیۆن لیتر نەوتە پشكی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیاکراوەتەوە بەجۆرێک پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بڕی21 ملیۆن و500 هەزار لیتر نەوتیان بۆ دابیندەکرێت، كە رۆژانە 252 هەزار لیترنەوتیان بۆ ڕەوانە دەکرێت، هاوکات پارێزگای هەولێر بڕی 15 ملیۆن و 800 هەزار لیتری بۆ دابیندەکرێت كە رۆژانە 180 هەزار لیتری بۆ ڕەوانە دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی نەوتی عێراق هەڵەبجەی وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ کراوە و بڕی پێنج ملیۆن و 250 هەزار لیتر نەوتی بۆ دابینکردووە ڕۆژانەش بڕی 36 هەزار لیتری بۆ ڕەوانە دەکرێت و هاوکات پارێزگای دهۆكیش بڕی حەوت ملیۆن و 900 هەزار لیتری بۆ دابیندەکرێت كە رۆژانە 108 هەزار لیتری بۆ ڕەوانەدەکرێت، لەمەودواش پرۆسەی دابەشکردنی نەوت فراوانترو خێراتر دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








