وەزارەتی بازرگانی رێگەچارەکانی دابەزاندنی نرخی ئاردی ئاشکراکرد

ئارد
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، محمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند: “کە چەند رێگەچارەیەکیان خستووەتە بەردەم مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە ھۆکاریی گرانبوون و بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە ئێستادا.
حەنون، ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی بازرگانی لیژنەیەک پێکدەھێنێت بەمەبەستی چاودێریکردنی نانەواخانە و سەمونخانەکان، هەروەها فەرمانگەی چاودێریکردنی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و خودی وەزارەتەکەش لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە بازار و بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، هەروەها وەزارەتی بازرگانی گوژمەی نۆیەمی ئاردی ئامادەکردووە تایبەت بە بەشەخۆراکی ھاووڵاتییان لە تەواوی عێراقدا.
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی ئاردەوە وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی ئارد پەیوەندی نییە بە ھەبوونی لە لیستی بەشەخۆراکدا، بەڵکو پەیوەندی ھەیە بە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردی سفری ھاوردەکراو، کە وەزارەتی بازرگانی لە ھێنانی بەرپرس نییە، بەوپێیەی ھاوردەکردنی ئاردی سفر لە رێگەی نانەواخانە و سەموونخانەکان و بازاری ناوخۆییەوە ئەنجامدەدرێت.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









