سەرۆكی لیژنەی دارایی: داهاتی سلێمانی لەكاتی خۆیدا گەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە ئیدارەی سلێمانی گرفتی بۆ دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە دروستكردبێت و دەڵێت “هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو لەكاتی خۆیدا و ئەو بڕەی بۆی دیاریكراوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە”.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بە بەڵگەوە بۆ هەموو لایەكی دەسەلمێنم كە داهاتی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو لەكاتی خۆیدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە و ئەو ڕێژەیەشی بۆ پارێزگای سلێمانی دانراوە وەك خۆی تەرخانكراوە، بەجۆرێك تا مانگی پێشوو لە ئیدارەی سلێمانییەوە بە ڕێژەی لە %43 و لە ئیدارەی هەولێر و دهۆكیشەوە لە %57 تەمویلی وەزارەتی دارایی كراوە هیچ گرفتێك لەوبارەیەوە لە ئارادا نەبووە.
ئاماژە بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی جەختی لەوەكردەوە كە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان لەكاتی خۆیدا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئەو پارەیەی لە بەردەستیاندایە دۆلار بووە لە بانقەكان سیولە نەختینەی دینار كەم بووە، نەك ئەوەی سلێمانی داهاتی نەگەراندبێتەوە بۆیە مووچە دواكەوتووە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: لەوەتەی نرخی نەوت بەرز بووەتەوە بۆ سەرو 80 دۆلاروەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم مانگانە 350 ملیۆن دۆلاری بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی لە دابەشكردنی مووچە خەرجبكرێت، هاوكات داهاتی ناوخۆش جێگیر نییە و لەمانگێكەوە بۆ مانگێكی دیكە كەم و زیاد دەكات.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدا كەچەندجارێك و بەمەبەست چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن و پەرلەمانتارێك لەكاتی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە گوایە بەهۆی كەمكردنی داهاتی سنووری سلێمانی و نەگەڕانەوەی لەكاتی خۆیدا ئەو گرفتە سەر هەڵدەدات بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی دارايی جەخت لەوە دەکەنەوە کە گرفتەكە لە نەبوونی نەختینەی پارەیە لە بانقەكاندا.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









