بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی كاڵاو خۆراكە لە بازاڕەكاندا

خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازڕەكانی جیهان بووەتە هۆی ئەوەی كە نرخی كاڵاو شەمە و مادە خۆراكییەكانیش لەسەر ئاستی جیهان نرخیان بەرز ببێتەوە، بۆیە گرانبونی نرخی شمەك و ماددە خۆراكییەكان لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە زیادكردنی باج نییە لە دەروازە سنوورییەكان بەڵكوو پەیوەندی بە بەرز بوونەوەی نرخی نەوتەوە هەیە.
نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكە هاووڵاتیان نیگەرانن لە بەرز بوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك و مادە خۆراكییەكان لە بازاڕەكانی هەرێم ئەمەش كاریگەری خۆی هەبووە لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بەتایبەت ئەو خێزانانەی كە داهاتی مانگانەیان سنووردارە و بەشی پێداویستی مانگانەیان ناكات، بەڵام بەرز بوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك بەرز بوونەوەیەكی جیهانییە و تەنها هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی رێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP نرخی ماددە خۆراكییەكان بەگشتی لە جیهاندا بەرز بوونەوە بەراورد بە پێش بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، چونكە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان كرێی گواستنەوەی كەشتی و بارهەڵگرە دەریاییەكان گرانبووە و ئەوەش وایكردوە لە بەرامبەردانرخی شمەك وكاڵاو ماددە خۆراكییەكانیش لەسەر بەكار بەر كە هاووڵاتیانن بەرزبكرێتەوە.
جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، وەرگرتنی باج و ڕسومات لە خاڵەسنووریەكانی هەرێمی كوردستان هەروەك خۆیەتی و هیچ زیادنەكراوە چونكە لەگەڵ حكومەتی عێراقی یەك جۆر پێناسی گومرگی لە دەروازە سنوورییەكان پەیڕەو دەكرێت هیچ جیاوازییەك نییە لە وەرگرتنی باج و ڕسومات لە خاڵە سنوورییەكان بۆیە هەتا نرخی نەوت زیاتر بەرز بێتەوە نرخی كاڵاو شەمەكیش زیاتر بەرزدەبنەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








