
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دادگای پێداچونەوەی شاری دهۆك بۆی یەكلایی بووەیەوە كە ئەو تۆمەتەی ئاراستەی یەكێك لە سزادراوانی بادینانكراوە دوورە لە تەشهیر و جنێودان، بۆیە سزای شەش مانگ زیندانی (ئومێد بەرۆشكی) هەڵوەشاندەوە، پارێزەری دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینانیش دەڵێت دۆسیەكەیان بە سیاسی كراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNدوای ئەوەی بە چەند دۆسیەیەكی جیاواز (ئومێد بەرۆشكی) ڕۆژنامەوان و چالاكوانی بادینان بە دوو ساڵ و شەش مانگ سزادرابوو، هاوكات یەكێك لە تۆمەتەكانی ئەوەبوو كە گوایە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان تەشهیر و جنێودانی ئاراستەی لایەنی بەرامبەر كردووە، بۆیە سزای شەش مانگی دیكەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام دادگای پێداچونەوەی دهۆك لە بڕیارێكی نوێیدا و ئەو سزایەی هەڵوەشاندەوە.
هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سزای شەش مانگ بەسەر ئەو دەستگیركراوەی بادینان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پاش پێداچونەوەی دادگای دهۆك دەركەوتووە كە ئەوەی (ئومێد بەرۆشكی) لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوی كردووەتەوە تەنها دەربڕینی ڕاوبۆچوونی خۆی بووە نەك تەشهیر و جنێودان بۆیە سزاكەی لە دوو ساڵ و شەش مانگەوە كەمکرایەوە بۆ دووساڵ، هاوكات لە زیندانی چاكسازی گەورانی دهۆك و ماوەی نزیكەی ١٥ مانگی زیندانی بەسەر بردووە.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوان و چالاكوانانی بادینان ئەوەی بۆ SNN ڕوونكردەوە كە دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بە سیاسی كراوە و ئەو بەڵگانەی كە لەدادگا لەسەر ئەو دەستگیركراوانە دەخرێنە ڕوو بەڵگەی زۆر لاوازن جێگەی باوەڕنین بەڵام دادوەر ناتوانێت بڕیاری یەكلاكەرەوەیان لەسەر بدات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









