
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سياسی يەکێتيدا ئەنجامی سەردانی شاندی یەكێتی بۆ بەغدا و هەروەها بابەتی خۆ ئامادەكردنی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و هاوكات گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی ژەهردخواردكردنی بەرپرسانی باڵای حزبەکە باسی لێکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا كار دەكرێت بۆ كۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی چەند تەوەر و پرسێكی ناوخۆیی یەكێتی و هەروەها بابەتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقمان تاوتوێكردووە و كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسیش لەسەر هەمان ئەو پرسانە لەداهاتوودا زیاتر درێژەیان پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا شاندێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی شیعە و سونەی عێراق كۆبوونەتەوە، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی باس لە ئەنجامی ئەو سەردانانە و دواین زانیارییەكان لەسەر پێكهینانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و دەستپێكردنەوەی سەردانی شاندی یەكێتی بۆلای هێزە سیاسییەكانی كوردستان و دروستكردنی كۆدەنگی لە پرسی چوونی كورد بۆ بەغدا لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی باسكراوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی گفتوۆگی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پرسی ژەهرخواردكردنی ئەندامانی باڵای یەكێتی نشتیمانی كوردستان بووە كە دەبێت ئەم پرسە لەرێگەی دادگاكانەوە یەكلایی بكرێتەوە هاوكات كاریش بكرێت بۆ كۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە نزیكترین كاتدا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
29 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
29 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









