“حكومەت بودجە بۆ تەواوكردنی ئۆتۆبانی بابان خەرجناكات”

شارێی بابان لە سلێمانی
SNN-عەلی حەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە بەدواداچوونمان بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان كە بەشەقامی 100 مەتری ناسراوە ئەوە دەركەوتووە كە حكومەت بودجەی پێویستی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە خەرج نەكردووە، هاوكات هێشتا بەشێك لە گرفتی زیادەڕۆیی چارەسەر نەكراون، بۆیە لە حاڵەتی دەركەوتنی لایەنی كەمتەرخەم ڕووبەڕووی دادگایان دەكەینەوە.
خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كارەكانی تەواوكردنی پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان كە بە شەقامی 100 مەتری سلێمانی ناسراوە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی پرۆژەكەمان كردووە بۆمان دەركەوتووە كە حكومەت بڕی پێویستی بودجەی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە تەرخان نەكردووە هەر ئەوەش وایكردووە كە كارەكانی پرۆژەكە بە سستی بەڕێوە بچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بۆ بەدواداچوونی لایەنی قەربووكردنەوەی جوتیاران و خاوەن زەوییەكانی سنورەكە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانیش دانیشتنمان كردووە بەڵام بۆمان دەركەوتووە زیاد لە ساڵێكە هێشتا بابەتی قەرەبووكردنەوەی خاوەن زەوی و جوتیارانی ئەو سنوورە هێشتا تەواو نەبوون، هاوكات بابەتی زیادەڕۆیی بۆسەر پرۆژەكە بەتایبەت لەناوچەی تانجەرۆ هۆكارێكی دیكەیە كە پرۆژەكە رووبەڕووی گرفت ببێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەزوترین كات حكومەت بودجەی پێویست بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە خەرج نەكات ئەوا پرۆكە ڕووبەڕووی مەترسی تەواونەكردن دەبێتەوە بۆیە ئێمە لە بەدواداچوونەكانمان بەردەوام دەبین و لەڕۆژانی داهاتوو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەكەینەوە وهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پڕۆژەكە دەدەین و لە حاڵەتی دەركەوتنی لایەنی كەمتەرخەم رووبەڕووی دادگایان دەكەینەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









