
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییهكى بڵاو كردهوه و رايگەياند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو نزمە پاڵەپەستۆيەک ناوچەکەمان دەگرێتەوە و ئەگەری بارانبارين لە شارەکان و بەفری کەم لە ناوچە شاخاوييەکان هەيە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 18/11/2021، کەشناسی هەرێم رايگەياند: “نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکەمان درێژ دهبێتهوه، ڕۆژى شەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمانى هەرێمى كوردستان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، پاشان بۆ هەورى تەواو دهگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى نمەبارانى کەم لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، پاشان باران لە هەندێك لە بەشەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە شێوەیەکى پچڕپچڕ دهبارێت، له لوتکەى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش ئەگەرى بەفربارینێكى كهم ههیه”.
ئهوهش خراوهته ڕوو: رۆژى یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە هەندێك کاتدا ئاسمان له سەنتەرى پارێزگاکان تەنیا نیمچەهەور دەبێت.
كهشناسى باسى لهوهش كردووه: ڕۆژى دووشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات، بارانى مامناوەند لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت، له هەندێك ناوچە و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمەباران دەبێت، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک بارانى بەلێزمەى دەبێت.
ڕوونیش كراوهتهوه: خێرایى با لە کاتى بارانبارین زیاد دەکات، بەرزترین پلەى گەرما بە نزیکەى سێ تا پێنج پلەى سیلیزى، نزم دەبێتەوە، لە کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى سێشەممە کاریگەریى ئەو شەپۆلە لەسەر ههرێمى كوردستان کۆتایى دێت.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









