زیاد جەبار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ SNN ئاشکرا دەکات

0
901
زیاد جەبار

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە بارەی سێ‌ پرسی گرنگ بۆچوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان گەیاندە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەجۆرێك ئێمە لە یەكێتی پێمان باشە كە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە كوردستان بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەر سەرۆك فراكسیۆنێك بۆچوونی حزبەكەی لەسەر سێ‌ پرسی گرنگ كە بریتیبن لە یاسای هەڵبژاردن و پرسی نوسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی پێمان وایە كە دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و هاوكات بە خێرایش كار بۆ نوسینەوەی دەستوور بكرێت و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش وەك خۆی بمێنێتەوە یان گۆڕانكاری لە ئەندامەكانیان بكرێت بە ڕەزامەنی لایەنە سیاسییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی یاسا لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بە یەك بازنەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی پێمان باشە كە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە هەرێمی كوردستان لە یەك بازنەی هەڵبژاردنەوە بكرێتی چوار بازنەی هەڵبژاردن هەڵبەت ئەوەش بە ڕەزامەندی و كۆدەنگی لایەنە سیاسییەكانی دیكە و دەستپێكردنی دانوستاندن لە نێوان لایەنە سیاسییەكان لەسەر كۆی پرسە گرنگ و نشتیمانییەكان.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكیتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە خولەكانی پێشووی پەرلەمان تا ئێستا زیاد لە 70 مادەی دەستووری هەرێم نوسراونەتەوە بۆیە ئێمە پێمان وایە كە دەكرێت كۆدەنگی لەسەر مادەكانی دیكەی دەستووری هەرێم بێتە ئاراوە و ئەو بابەتەش كۆتایی پێبهێندرێت، بۆیە لە داهاتوودا كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لەسەر هەمان ئەو پرسە گرنگانە درێژەیان پێدەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this