ستران عەبدوڵا: مەلەفی لاهور جەنگی بورهان و لایەنگرەکانی لای یەکێتی کۆتایی پێهاتووە

SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رايگەياند: مەلەفی پەیوەندیدار بە لاهور جەنگی بورهان و هاوەڵەکانی یەکلایی بووەتەوە و لای یەکێتی مەلەفێکی داخراوەو کۆتایی پێهاتووە، ئێستا مەرجەعی یەکێتی دەباشانە و بافڵ جەلال تاڵەبانیيە.
ستران عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردايەتی يەکێتی رايگەياند: “مەلەفی پەیوەندیدار بە لاهور جەنگی بورهان و هاوەڵەکانی یەکلایی بووەتەوەو لای یەکێتی مەلەفێکی داخراوەو کۆتایی پێهاتووە، یەکێتی ناگەڕیتەوە بۆ دواوە، کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساخی کردەوە کە ئێستا مەرجەعی یەکێتی نیشتیمانی دەباشانە و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات، مەرجەعی پارتیش روونە کە بەڕێز مەسعود بارزانییە”.
هاوکات، ستران عەبدوڵا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەڵێت: “یەکێتی دەیەوێت کورد بەیەک بەرەی پتەو بچێتە بەغدا، لە بری ئەوەی واقعی سیاسی ئەو دیوی حەمرین، رێکمان بخات، پێویستە کورد لەم دیو حەمرین، لە هەرێمەکە بەرنامەیەکی هاوبەش کۆی بکاتەوە “، دەشڵێت “ئەوەی بۆ یەکێتی گرنگە پۆستی سەرۆککۆمار لەم قۆناغەدا هی یەکێتی نیشتمانییە، چونکە پۆستەکان لە کوردستان لای پارتییە”.
سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکيش ئاماژەی بەوەکردووە: ” بۆیە داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەین، چونکە زۆرینەی کوردی شاری کەرکوک یەکێتین، بۆ چارەسەری ئەو گرفتەی ئێستا کە ئیدارەی شارەکە بە دەست عەرەبێکی شۆڤێنییەوەیە، هەروەها ئیرادەی خەڵکەکەش، ئەو پۆستە لای یەکێتی بێت باشترە، بۆئەوەی ئیدارەی شارەکە و ئیرادەی خەڵکەکەی رێک بخەینەوە”.
باسی لەوەشکردووە: “لە رابردووشدا پارتی وەک حزبێکی گەورەو هاوبەشی حوکمڕانی رەزامەند بووە لەسەر بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، دەربارەی بەربژێری یەکێتیش بۆ ئەو پۆستە، هێشتا روون نەبۆتەوە کام کەسایەتی دەبێتە بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی، پاشان بەربژێری نەتەوەی کورد، دواجار بافڵ جەلال تاڵەبانی وەکو سەرۆکی یەکێتی، بڕیار لەسەر کاندیدی هەموو یەکێتییەکان دەدات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









