وادەی دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان لە SNNەوە بزانە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
تا ئێستا مووچەی مانگی ڕابردووی لیواهاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم دابەشنەكراوە، بەڵام بەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكرد كە هەموو ئامادەكارییەكان تەواو بوون بۆ ئەوەی لە ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی ئەوەی مانگانە بەشێك لە پارەی مووچەی لیواهاوبەشەكان لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە دابیندەكرێت بۆیە مانگانە ناتواندرێت لەگەڵ مووچەی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مووچەی لیواهاوبەشەكانیش دابەشبكرێت و بەوهۆیەوە دوادەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی لیواهاوبەشكان لەبەردەستدایە و هەموو ئامادەكارییەك كراوە كە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا بەدیاریكراوی ڕۆژی سێ شەممە مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی باڵای لەوەزارەتی دارایی ئەوەی بۆ SNN دوپاتكردەوە كە لە ڕۆژی پێنج شەممە 25/11/2021 دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و مووچەی ئەم مانگەش بە بێ لێبڕین دەبێت و ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









