سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە: بڕینی مینحەکانمان هێڵی سوورە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە جەخت لەوەدەكەنەوە كە “ناكرێت بەناوی چاكسازییەوە حكومەت دەستببات بۆ بڕینی بڕە پارەیەك كە لە كڕینەوەی دەرمان و سەردانی پزیشك و نۆرینەگەكان خەرجی دەكەینەوە”، بۆیە مۆڵەتی 14 ڕۆژ دەدەن حكومەت بۆ ئەوەی بەو بڕیارەیدا بچێتەوە پاشان هەڵوێستی دیكە دەگرنە بەر.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كییمیابارانی هەڵەبجە، SNNی ڕاگەیاند: دوای 33 ساڵ لەتاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بەردەوام لەئازارو مەینەتیدان بەو هیوایە بوون حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپاش چاكسازی ئاوڕێكی جدی لەچارەسەركردن و بەدەمەوە چوونی ئەم چینە قوربانیە بداتەوە بەڵام بەداخەوە بەناوی چاسازییەوە دەیانەوێت دەستببەن بۆ بڕینی ئەو بڕە هاوكارییەی كە لە كرینی دەرمان و سەردانی پزیشكان و نۆرینەگەكان خەرجی دەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت حكومەت بەو بڕیارەیدا بچێتەوە ئەو مینحەیەی بەبەركەوتوان دەدرێت بەهیچ جۆرێك دەستی بۆ نەبرێت، حكومەت پلانی تەواوی هەبێت بۆ دەمەوە هاتنی چارەسەركردنیان لەناوەو دەرەوەی هەرێمی كوردستان، هاوكات ئەو دوو لیژنەیەی دانراوە بۆ پێداچونەوە بەلیستی بەركەوتوانی كیمیاباران، لەماوەی 14 ڕۆژدا وەڵامیان هەبێت ئەگەرنا هەڵوێستمان دەبێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەسنوری پارێزگای سلێمانی 385 بەركەوتەی كیمیاباران هەیە، مینحەی هەریەكەیان 400 هەزار دینارە، بەپێی بڕیارەكانی لیژنەی چاكسازییەكەیی حكومەتی هەرێم، ئەو بریندارانەیان فەرمانبەر یان مامۆستا یان لەهەر فەرمانگەیەكی دیكەی حكومەتن، یەكێك لەموچەكانیان دەبڕێت بەپێی ئارەزوی بریندارەكە بۆیە داواكاری هەموو بریندارانی چەكی كیمیایی ئەوەیە كە داوا دەكەین لەو بڕیارەی حكومەتی هەرێم داویەتی پاشگەزبێتەوە، بە ناوی چاكسازیەوە موچەكانی ئێمە دەبڕن، بەڵام موچەكانی خۆیان كەمناكەنەوە، ئەگەر موچەكەمان ببڕن بەدڵنیاییەوە هەڵوێستی دیكەمان دەبێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









